لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:20-7

زەبوورەکان 1:20-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

با په‌روه‌ردگار له‌ ڕۆژی ته‌نگانه‌دا به‌ ده‌نگته‌وه‌ بێت. با ناوی خودای یاقوو به‌رزت بكاته‌وه‌. با له‌ پارساگاكه‌یه‌وه‌ یارمه‌تیت بۆ بنێرێت، له‌ سیهیۆنه‌وه‌ پشتگیریت بكات. با هه‌موو قوربانییه‌كانی تۆی له‌بیربێت و هه‌موو قوربانیی سووتاندنه‌كانی تۆ په‌سه‌ند بكات. سیلاه‌. با به‌گوێره‌ی دڵت پێت ببه‌خشێت و هه‌موو مه‌به‌سته‌كانت به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت. په‌سنی ده‌ڵێین بۆ ڕزگاربوونت و به‌ ناوی خوداوه‌ندمانه‌وه‌ ئاڵامان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه‌. با په‌روه‌ردگار هه‌موو داواكارییه‌كانت به‌جێ‌ بهێنێت. ئێستا زانیم كه‌ په‌روه‌ردگار مه‌سیحه‌كه‌ی ڕزگار ده‌كات، له‌ ئاسمانی پارسای خۆیه‌وه‌ به‌ ده‌نگییه‌وه‌ دێت، به‌ توانای ڕزگاریی ده‌سته‌ ڕاستی. ئه‌مانه‌ به‌ گالیسكه‌ و ئه‌وانه‌ به‌ ئه‌سپ، به‌ڵام ئێمه‌ شانازی به‌ ناوی په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندمانه‌وه‌ ده‌كه‌ین.