زەبوورەکان 1:2-6
زەبوورەکان 1:2-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆچی نه‌ته‌وه‌كان وروژان و گه‌لان بیری ناڕه‌وایان كرده‌وه؟ پاشایانی زه‌وی هه‌ستان و سه‌رۆكه‌كانیان پێكه‌وه پیلانیان دژی په‌روه‌ردگار و مه‌سیحه‌كه‌ی گێڕا و وتیان: “با كۆته‌كانیان ببڕینه‌وه و زنجیره‌كانیان له خۆمان فرێ بده‌ین”. دانیشتووی ئاسمانان پێده‌كه‌نێت، په‌روه‌ردگار گاڵته‌یان پێده‌كات. ئینجا به تووڕه‌یی خۆی قسه‌یان پێده‌كات، به قینی خۆی ده‌یانهه‌ژێنێت: “به‌ڵام من پاشای خۆم له‌سه‌ر سیهیۆنی كێوی پارسا‌ی خۆم چه‌وركردووه”.
زەبوورەکان 1:2-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆچی نەتەوەکان دەوروژێن و گەلان پیلان لە شتی پووچ دەگێڕن؟ پاشایانی زەوی خۆیان ڕێک دەخەن، سەرۆکەکانیان پێکەوە کۆدەبنەوە لە دژی یەزدان و مەسیحەکەی و دەڵێن: «با کۆتەکانیان بشکێنین و زنجیرەکانیان لە خۆمان بکەینەوە.» ئەوەی لە ئاسمان دانیشتووە پێدەکەنێت، پەروەردگار گاڵتەیان پێ دەکات. ئینجا بە تووڕەیی خۆی قسەیان بۆ دەکات، بە هەڵچوونی خۆی دەیانتۆقێنێت: «من پاشای خۆمم لەسەر سییۆن داناوە، لەسەر کێوی پیرۆزی خۆم.»