زەبوورەکان 43:18-50
زەبوورەکان 43:18-50 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له هێرشی گه‌ل ڕزگارت كردم، منت كرد به سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌كان، گه‌لێک كه نه‌مده‌ناسین ڕاژه‌م ده‌كه‌ن. هه‌ر كه ده‌نگم ده‌بیستن یه‌كسه‌ر گوێڕایه‌ڵم ده‌بن. بێگانه‌كان لێم ده‌پاڕێنه‌وه. بێگانه‌كان وره‌یان به‌ردا و به له‌رزه‌وه له قه‌ڵاكانیان هاتنه ده‌ره‌وه. په‌روه‌ردگار زیندووه، تاشه‌به‌رده‌كه‌م پیرۆزه، خودای ڕزگاریده‌رم به‌رزه، خوداوه‌ندێک كه تۆڵه‌م بۆ ده‌كاته‌وه، گه‌لانی ملكه‌چی من كرد. له دوژمنه‌كانم ده‌ربازی كردم. به‌رزی كردمه‌وه به‌سه‌ر ناحه‌زانم. له ده‌ست پیاوی سته‌مكار ده‌ربازت كردم. بۆیه ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان سوپاست ده‌كه‌م، په‌سنی بۆ ناوت ده‌ڵێم. سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به پاشای خۆی ده‌به‌خشێت، میهره‌بانی بۆ مه‌سیحه‌كه‌ی دروست ده‌كات، بۆ داوید و نه‌وه‌كانی تاهه‌تایه.
زەبوورەکان 43:18-50 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە هێرشی گەل ڕزگارت کردم، تۆ منت کرد بە سەرۆکی نەتەوەکان، گەلێک کە نەمدەناسین خزمەتم دەکەن. هەرکە دەنگم دەبیستن گوێڕایەڵم دەبن، بێگانەکان ملکەچیم بۆ دەنوێنن. بێگانەکان ورە بەر دەدەن و بە لەرزەوە لە قەڵاکانیان دێنە دەرەوە. یەزدان زیندووە، ستایش بۆ تاشەبەردەکەم! خودای ڕزگارکەرم پایەبەرزە! خودایە کە تۆڵەم بۆ دەکاتەوە، گەلان دەخاتە ژێر ڕکێفم، لە دوژمنەکانم ڕزگاری کردم. پایەبەرزی کردم بەسەر ناحەزانم، لە دەست پیاوێکی توندوتیژ ڕزگارت کردم. لەبەر ئەوە ئەی یەزدان، لەنێو نەتەوەکاندا ستایشت دەکەم، گۆرانی ستایش بۆ ناوت دەڵێم. سەرکەوتنی گەورە بە پاشای خۆی دەبەخشێت، خۆشەویستی نەگۆڕ بەسەر دەستنیشانکراوەکەیدا دەبارێنێت، بۆ سەر داود و نەوەکانی بۆ هەتاهەتایە.