زەبوورەکان 25:18-36
زەبوورەکان 25:18-36 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌گه‌ڵ به‌زه‌ییدار به‌به‌زه‌ییت. له‌گه‌ڵ پیاوی ته‌واو ته‌واویت، له‌گه‌ڵ بێگه‌رد بێگه‌ردیت، له‌گه‌ڵ چه‌وه‌ته‌كانیشدا پێچاوپێچی ده‌بیت. چونكه تۆ گه‌لی به‌دبه‌خت ڕزگار ده‌كه‌یت، لووتی لووتبه‌رزانیش ده‌شكێنیت. چونكه تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار چراكه‌م داده‌گیرسێنیت، خودام تاریكیم بۆ ڕووناكی ده‌كه‌یته‌وه. چونكه به یارمه‌تی تۆ ده‌توانم له‌شكرێک تێكبشكێنم، له‌گه‌ڵ خودای خۆم ده‌توانم به‌سه‌ر شووره‌كاندا سه‌ربكه‌وم. ڕێگای خودا ته‌واوه. فه‌رمووده‌ی په‌روه‌ردگار خاوێنه. ئه‌و قه‌ڵغانه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌نای بۆ ده‌به‌ن. چونكه له په‌روه‌ردگار زیاتر كێ خوداوه‌نده؟ له خودا زیاتر كێ تاشه‌به‌رده‌كه‌یه؟ خوداوه‌نده، كه كه‌مه‌رمی به هێز به‌ستووه، ڕێگای من ته‌واو ده‌كات. پێیه‌كانم وه‌ک پێی ئاسک لێده‌كات، له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانم ڕامده‌گرێت. ده‌سته‌كانم فێری جه‌نگ ده‌كات، تا بتوانم به بازووم كه‌وانی مس بچه‌مێنمه‌وه. قه‌ڵغانی ڕزگاری خۆت پێ به‌خشیوم، به ده‌ستی ڕاستت پشتم ده‌گریت، به نیانیی خۆت گه‌وره‌م ده‌كه‌یت. جێی هه‌نگاوه‌كانم به‌رین ده‌كه‌یت، تا پاژنه‌م نه‌خلیسكێت.
زەبوورەکان 25:18-36 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
لەگەڵ دڵسۆزەکان دڵسۆزی دەنوێنیت، لەگەڵ ئەوانەی بێ کەموکوڕین چاکی دەنوێنیت، لەگەڵ پاکەکان پاکی دەنوێنیت، بەڵام لەگەڵ خوارەکان زیرەکی دەنوێنیت. تۆ خەڵکی بێ‌فیز ڕزگار دەکەیت، بەڵام لووتی لووتبەرزان دەشکێنیت. ئەی یەزدان، تۆ چراکەم دادەگیرسێنیت، خودام تاریکیم ڕووناک دەکاتەوە. بە یارمەتی تۆ دەتوانم لەشکرێک تێکبشکێنم، لەگەڵ خودای خۆم دەتوانم بەسەر شووراکاندا سەربکەوم. ڕێبازی خودا تەواوە، بەڵێنی یەزدان بێگەردە، ئەو قەڵغانە بۆ هەموو ئەوانەی پەنای بۆ دەبەن. لە یەزدان بەولاوە کێ خودایە؟ لە خودامان بەولاوە کێ تاشەبەردەکەیە؟ خودایە ئەوەی کەمەری منی توند بەستووە، بە تەواوی ڕێگام لەبەردەمدا دەکاتەوە. پێیەکانم وەک پێی ئاسک لێ دەکات، لەسەر بەرزایی ڕامدەگرێت. مەشق بە دەستەکانم دەکات بۆ جەنگ، تاکو بتوانم بە بازووم کەوانی بڕۆنز بچەمێنمەوە. قەڵغانی ڕزگاریی خۆتت پێ بەخشیوم، بە دەستی ڕاستت پشتم دەگریت، هاوکاریت گەورەم دەکات. جێی هەنگاوەکانم تەخت و فراوان دەکەیت، تاکو پێم نەخلیسکێت.