لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 25:18-32

زەبوورەکان 25:18-32 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

له‌گه‌ڵ به‌زه‌ییدار به‌به‌زه‌ییت. له‌گه‌ڵ پیاوی ته‌واو ته‌واویت، له‌گه‌ڵ بێگه‌رد بێگه‌ردیت، له‌گه‌ڵ چه‌وه‌ته‌كانیشدا پێچاوپێچی ده‌بیت. چونكه‌ تۆ گه‌لی به‌دبه‌خت ڕزگار ده‌كه‌یت، لووتی لووتبه‌رزانیش ده‌شكێنیت. چونكه‌ تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار چراكه‌م داده‌گیرسێنیت، خودام تاریكیم بۆ ڕووناكی ده‌كه‌یته‌وه‌. چونكه‌ به‌ یارمه‌تی تۆ ده‌توانم له‌شكرێک تێكبشكێنم، له‌گه‌ڵ خودای خۆم ده‌توانم به‌سه‌ر شووره‌كاندا سه‌ربكه‌وم. ڕێگای خودا ته‌واوه‌. فه‌رمووده‌ی په‌روه‌ردگار خاوێنه‌. ئه‌و قه‌ڵغانه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌نای بۆ ده‌به‌ن. چونكه‌ له‌ په‌روه‌ردگار زیاتر كێ‌ خوداوه‌نده‌؟ له‌ خودا زیاتر كێ‌ تاشه‌به‌رده‌كه‌یه‌؟ خوداوه‌نده‌، كه‌ كه‌مه‌رمی به‌ هێز به‌ستووه‌، ڕێگای من ته‌واو ده‌كات.