لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:15-5 - Compare All Versions

زەبوورەکان 1:15-5 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كێ‌ له‌ پارساگای تۆ نیشته‌جێ‌ ده‌بێت؟ كێ‌ له‌سه‌ر كێوی پارسای تۆ ده‌ژیێت؟ ئه‌و كه‌سه‌ی ڕێگای ته‌واو ده‌گرێت و ڕه‌وا به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت، له‌ دڵه‌وه‌ به‌ ڕاستگۆیی قسه‌ ده‌كات و به‌ زمانی بوختان ناكات، كه‌ خراپه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كه‌ی ناكات و نزیكه‌كه‌ی شه‌رمه‌زار ناكات، كه‌ به‌ سووكییه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ خراپه‌كاران و ڕێز له‌وانه‌ ده‌نێت كه‌ ترسی په‌روه‌ردگاریان له‌ دڵدایه‌. سوێندی خۆی به‌جێ‌ ده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر ببێته‌ مایه‌ی زیانیش بۆی. زیوه‌كه‌ی به‌ سوود نادات و به‌رتیل له‌ بێتاوان وه‌رناگرێ‌. ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ بكات، تاهه‌تایه‌ جێله‌ق نابێت.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 15 PNTZS

زەبوورەکان 1:15-5 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئەی یەزدان، کێ لە پیرۆزگای تۆ نیشتەجێ دەبێت؟ کێ لەسەر کێوی پیرۆزی تۆ دەژیێت؟ ئەو کەسەی ڕێگای تەواو دەگرێت و ڕاستودروستی پەیڕەو دەکات، لە دڵەوە بە ڕاستگۆیی قسە دەکات و بە زمانی بوختان ناکات، کە خراپە لەگەڵ کەس ناکات و هاوڕێکەی شەرمەزار ناکات، کە بە سووکایەتییەوە دەڕوانێتە خراپەکاران بەڵام ڕێزی ئەوانە دەگرێت کە ترسی یەزدانیان لە دڵدایە، کە سوێندی خۆی بەجێدەهێنێت، ئەگەر ببێتە مایەی زەرەریش بۆی، کە پارە بە سوود نادات و بەرتیل وەرناگرێت لە دژی پیاوی بێتاوان.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 15 KSS