زەبوورەکان 8:145-16
زەبوورەکان 8:145-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌روه‌ردگار به‌سۆز و میهره‌بانه، پشوودرێژه و پڕ له میهره‌بانیه. په‌روه‌ردگار بۆ هه‌مووان چاكه، به‌زه‌ییه‌كه‌ی به‌سه‌ر هه‌موو كرده‌وه‌كانیه‌تی. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، هه‌موو كرده‌وه‌كانت سوپاس ده‌كه‌ن، خوداناسانت پیرۆزت ده‌كه‌ن. ده‌رباره‌ی شكۆمه‌ندی پاشایه‌تیه‌كه‌ت ده‌دوێن، باسی پاڵه‌وانێتیی تۆ ده‌كه‌ن، تاكو پاڵه‌وانێتیت زانراو بێت لای ئاده‌میزاد، هه‌روه‌ها پایه‌به‌رزیی شكۆی پاشایه‌تیه‌كه‌ت. پاشایه‌تیه‌كه‌ت پاشایه‌تی هه‌موو سه‌رده‌مێكه، فه‌رمانڕه‌واییشت به‌سه‌ر هه‌موو نه‌وه‌كانه. په‌روه‌ردگار پشتگیره بۆ هه‌موو كه‌وتووه‌كان. ڕاستكه‌ره‌وه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی چه‌ماونه‌ته‌وه. چاوی هه‌مووان هیوای به تۆیه، تۆش له كاتی خۆیدا خواردنیان ده‌ده‌یتێ. ده‌ستت ده‌كه‌یته‌وه و ئاره‌زووی هه‌موو زیندوویه‌ک تێر ده‌كه‌یت.
زەبوورەکان 8:145-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
یەزدان میهرەبان و بە بەزەییە، پشوودرێژە و پڕە لە خۆشەویستی نەگۆڕ. یەزدان بۆ هەمووان چاکە، بەزەییەکەی بۆ هەموو ئەوانەیە کە دروستی کردوون. ئەی یەزدان، هەموو ئەوانەی دروستت کردوون ستایشت دەکەن، خۆشەویستانت ستایشت دەکەن. دەربارەی شکۆمەندی شانشینەکەت دەدوێن، باسی پاڵەوانیێتی تۆ دەکەن، تاکو پاڵەوانیێتیت لەلای هەموو ئادەمیزادێک زانراو بێت، هەروەها پایەبەرزی شکۆی شانشینەکەت. شانشینەکەت شانشینی هەموو سەردەمێکە، فەرمانڕەوایەتیشت بەسەر هەموو نەوەکانەوەیە. یەزدان لە هەموو بەڵێنەکانی دڵسۆزە، خۆشەویستییەکەی بۆ هەموو ئەوانەیە کە دروستی کردوون. یەزدان پشتگیرە بۆ هەموو کەوتووەکان، ڕاستکەرەوەیە بۆ هەموو ئەوانەی چەماونەتەوە. چاوی هەمووان هیوای بە تۆیە، تۆش لە کاتی خۆیدا خواردنیان دەدەیتێ. دەستت دەکەیتەوە و ئارەزووی هەموو زیندووێک تێر دەکەیت.