زەبوورەکان 4:145-8
زەبوورەکان 4:145-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
نه‌وه به نه‌وه ستایشی كرده‌وه‌كانت ده‌كه‌ن، پاڵه‌وانێتیت ڕاده‌گه‌یه‌نن. ده‌رباره‌ی پایه‌به‌رزی شكۆی پاشایه‌تیت ده‌دوێن، منیش له كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ورد ده‌بمه‌وه. ده‌رباره‌ی هێزی كرده‌وه سامناكه‌كانت ده‌دوێن، منیش مه‌زنیت ڕاده‌گه‌یه‌نم. یادی زۆریی چاكه‌ی تۆ هه‌ڵده‌ڕێژن، په‌سنی بۆ دادپه‌روه‌ریت ده‌ڵێن. په‌روه‌ردگار به‌سۆز و میهره‌بانه، پشوودرێژه و پڕ له میهره‌بانیه.
زەبوورەکان 4:145-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەموو نەوەیەک بۆ نەوەی دوای خۆی شایەتی بۆ کارەکانت دەدات، پاڵەوانیێتی تۆ ڕادەگەیەنن. دەربارەی پایەبەرزی شکۆی پاشایەتیت دەدوێن، منیش لە کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ورد دەبمەوە. دەربارەی هێزی کردەوە سامناکەکانت دەدوێن، منیش مەزنیت ڕادەگەیەنم. یادی زۆری چاکەی تۆ هەڵدەڕێژن، گۆرانی بەسەر ڕاستودروستیتدا دەڵێن. یەزدان میهرەبان و بە بەزەییە، پشوودرێژە و پڕە لە خۆشەویستی نەگۆڕ.