لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 13:145-21

زەبوورەکان 13:145-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

پاشایه‌تیه‌كه‌ت پاشایه‌تی هه‌موو سه‌رده‌مێكه‌، فه‌رمانڕه‌واییشت به‌سه‌ر هه‌موو نه‌وه‌كانه‌. په‌روه‌ردگار پشتگیره‌ بۆ هه‌موو كه‌وتووه‌كان. ڕاستكه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی چه‌ماونه‌ته‌وه‌. چاوی هه‌مووان هیوای به‌ تۆیه‌، تۆش له‌ كاتی خۆیدا خواردنیان ده‌ده‌یتێ. ده‌ستت ده‌كه‌یته‌وه‌ و ئاره‌زووی هه‌موو زیندوویه‌ک تێر ده‌كه‌یت. په‌روه‌ردگار له‌ هه‌موو ڕێگاكانی باشخوازه‌، له‌ هه‌موو كرده‌وه‌وكانی میهره‌بانه‌. په‌روه‌ردگار نزیكه‌ له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێی ده‌پاڕێنه‌وه‌، له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ ڕه‌وا لێی ده‌پاڕێنه‌وه‌. ئاره‌زووی هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌جێ‌ ده‌هێنێت كه‌ لێیده‌ترسن. گوێی له‌ هاواریان ده‌بێت و ڕزگاریان ده‌كات. په‌روه‌ردگار هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌پارێزێت كه‌ خۆشیان ده‌وێت، به‌ڵام هه‌موو به‌دكاران ته‌فروتونا ده‌كات. ده‌مم به‌ ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌ده‌وێ، با هه‌موو كه‌س ستایشی ناوی پارسای بكات تاهه‌تایه‌.

زەبوورەکان 13:145-21 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

شانشینەکەت شانشینی هەموو سەردەمێکە، فەرمانڕەوایەتیشت بەسەر هەموو نەوەکانەوەیە. یەزدان لە هەموو بەڵێنەکانی دڵسۆزە، خۆشەویستییەکەی بۆ هەموو ئەوانەیە کە دروستی کردوون. یەزدان پشتگیرە بۆ هەموو کەوتووەکان، ڕاستکەرەوەیە بۆ هەموو ئەوانەی چەماونەتەوە. چاوی هەمووان هیوای بە تۆیە، تۆش لە کاتی خۆیدا خواردنیان دەدەیتێ. دەستت دەکەیتەوە و ئارەزووی هەموو زیندووێک تێر دەکەیت. یەزدان لە هەموو ڕێگاکانی ڕاستودروستە، خۆشەویستییەکەی بۆ هەموو ئەوانەیە کە دروستی کردوون. یەزدان نزیکە لە هەموو ئەوانەی لێی دەپاڕێنەوە، لە هەموو ئەوانەی بە ڕاستییەوە لێی دەپاڕێنەوە. ئارەزووی هەموو ئەوانە بەجێدەهێنێت کە لێی دەترسن، گوێی لە هاواریان دەبێت و ڕزگاریان دەکات. یەزدان هەموو ئەوانە دەپارێزێت کە خۆشیان دەوێت، بەڵام هەموو بەدکاران تەفروتونا دەکات. دەمم بە ستایشی یەزدان دەدوێ، با هەموو گیاندارێک ستایشی ناوی پیرۆزی بکات، هەتاهەتایە.