زەبوورەکان 1:145-8
زەبوورەکان 1:145-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌رزت ده‌كه‌مه‌وه خودایه، ئه‌ی پاشا. تاهه‌تایه ناوت پیرۆز ده‌كه‌م. هه‌موو ڕۆژێ پیرۆزت ده‌كه‌م. تاهه‌تایه ستایشی ناوت ده‌كه‌م. په‌روه‌ردگار مه‌زنه و شایانی سوپاسێكی زۆره، مه‌زنایه‌تی له سه‌رووی تێگه‌یشتنه. نه‌وه به نه‌وه ستایشی كرده‌وه‌كانت ده‌كه‌ن، پاڵه‌وانێتیت ڕاده‌گه‌یه‌نن. ده‌رباره‌ی پایه‌به‌رزی شكۆی پاشایه‌تیت ده‌دوێن، منیش له كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ورد ده‌بمه‌وه. ده‌رباره‌ی هێزی كرده‌وه سامناكه‌كانت ده‌دوێن، منیش مه‌زنیت ڕاده‌گه‌یه‌نم. یادی زۆریی چاكه‌ی تۆ هه‌ڵده‌ڕێژن، په‌سنی بۆ دادپه‌روه‌ریت ده‌ڵێن. په‌روه‌ردگار به‌سۆز و میهره‌بانه، پشوودرێژه و پڕ له میهره‌بانیه.
زەبوورەکان 1:145-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەرزت دەکەمەوە، ئەی خودایە، ئەی پاشا، هەتاهەتایە ستایشی ناوت دەکەم. هەموو ڕۆژێک ستایشت دەکەم، هەتاهەتایە ستایشی ناوت دەکەم. یەزدان مەزنە و شایانی ستایشێکی زۆرە، مەزنایەتی لە سەرووی تێگەیشتنە. هەموو نەوەیەک بۆ نەوەی دوای خۆی شایەتی بۆ کارەکانت دەدات، پاڵەوانیێتی تۆ ڕادەگەیەنن. دەربارەی پایەبەرزی شکۆی پاشایەتیت دەدوێن، منیش لە کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ورد دەبمەوە. دەربارەی هێزی کردەوە سامناکەکانت دەدوێن، منیش مەزنیت ڕادەگەیەنم. یادی زۆری چاکەی تۆ هەڵدەڕێژن، گۆرانی بەسەر ڕاستودروستیتدا دەڵێن. یەزدان میهرەبان و بە بەزەییە، پشوودرێژە و پڕە لە خۆشەویستی نەگۆڕ.