لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:145-13

زەبوورەکان 1:145-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

به‌رزت ده‌كه‌مه‌وه‌ خودایه‌، ئه‌ی پاشا. تاهه‌تایه‌ ناوت پیرۆز ده‌كه‌م. هه‌موو ڕۆژێ‌ پیرۆزت ده‌كه‌م. تاهه‌تایه‌ ستایشی ناوت ده‌كه‌م. په‌روه‌ردگار مه‌زنه‌ و شایانی سوپاسێكی زۆره‌، مه‌زنایه‌تی له‌ سه‌رووی تێگه‌یشتنه‌. نه‌وه‌ به‌ نه‌وه‌ ستایشی كرده‌وه‌كانت ده‌كه‌ن، پاڵه‌وانێتیت ڕاده‌گه‌یه‌نن. ده‌رباره‌ی پایه‌به‌رزی شكۆی پاشایه‌تیت ده‌دوێن، منیش له‌ كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ورد ده‌بمه‌وه‌. ده‌رباره‌ی هێزی كرده‌وه‌ سامناكه‌كانت ده‌دوێن، منیش مه‌زنیت ڕاده‌گه‌یه‌نم. یادی زۆریی چاكه‌ی تۆ هه‌ڵده‌ڕێژن، په‌سنی بۆ دادپه‌روه‌ریت ده‌ڵێن. په‌روه‌ردگار به‌سۆز و میهره‌بانه‌، پشوودرێژه‌ و پڕ له‌ میهره‌بانیه‌. په‌روه‌ردگار بۆ هه‌مووان چاكه‌، به‌زه‌ییه‌كه‌ی به‌سه‌ر هه‌موو كرده‌وه‌كانیه‌تی. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، هه‌موو كرده‌وه‌كانت سوپاس ده‌كه‌ن، خوداناسانت پیرۆزت ده‌كه‌ن. ده‌رباره‌ی شكۆمه‌ندی پاشایه‌تیه‌كه‌ت ده‌دوێن، باسی پاڵه‌وانێتیی تۆ ده‌كه‌ن، تاكو پاڵه‌وانێتیت زانراو بێت لای ئاده‌میزاد، هه‌روه‌ها پایه‌به‌رزیی شكۆی پاشایه‌تیه‌كه‌ت. پاشایه‌تیه‌كه‌ت پاشایه‌تی هه‌موو سه‌رده‌مێكه‌، فه‌رمانڕه‌واییشت به‌سه‌ر هه‌موو نه‌وه‌كانه‌.

زەبوورەکان 1:145-13 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

بەرزت دەکەمەوە، ئەی خودایە، ئەی پاشا، هەتاهەتایە ستایشی ناوت دەکەم. هەموو ڕۆژێک ستایشت دەکەم، هەتاهەتایە ستایشی ناوت دەکەم. یەزدان مەزنە و شایانی ستایشێکی زۆرە، مەزنایەتی لە سەرووی تێگەیشتنە. هەموو نەوەیەک بۆ نەوەی دوای خۆی شایەتی بۆ کارەکانت دەدات، پاڵەوانیێتی تۆ ڕادەگەیەنن. دەربارەی پایەبەرزی شکۆی پاشایەتیت دەدوێن، منیش لە کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ورد دەبمەوە. دەربارەی هێزی کردەوە سامناکەکانت دەدوێن، منیش مەزنیت ڕادەگەیەنم. یادی زۆری چاکەی تۆ هەڵدەڕێژن، گۆرانی بەسەر ڕاستودروستیتدا دەڵێن. یەزدان میهرەبان و بە بەزەییە، پشوودرێژە و پڕە لە خۆشەویستی نەگۆڕ. یەزدان بۆ هەمووان چاکە، بەزەییەکەی بۆ هەموو ئەوانەیە کە دروستی کردوون. ئەی یەزدان، هەموو ئەوانەی دروستت کردوون ستایشت دەکەن، خۆشەویستانت ستایشت دەکەن. دەربارەی شکۆمەندی شانشینەکەت دەدوێن، باسی پاڵەوانیێتی تۆ دەکەن، تاکو پاڵەوانیێتیت لەلای هەموو ئادەمیزادێک زانراو بێت، هەروەها پایەبەرزی شکۆی شانشینەکەت. شانشینەکەت شانشینی هەموو سەردەمێکە، فەرمانڕەوایەتیشت بەسەر هەموو نەوەکانەوەیە.