زەبوورەکان 1:144-15
زەبوورەکان 1:144-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌روه‌ردگار پیرۆزه، تاشه‌به‌ردی منه، ئه‌وه‌ی مه‌شق به ده‌ستم ده‌كات بۆ شه‌ڕ، په‌نجه‌كانم بۆ جه‌نگ. ئه‌و میهره‌بانی و په‌ناگامه. تاشه‌به‌رد و ده‌ربازكاره بۆم، قه‌ڵغانمه و پشتم به‌و به‌ستووه، گه‌له‌كانی خستووه‌ته ژێر ڕكێفم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، مرۆڤ چییه تا بیناسی. كوڕی مرۆڤ چییه تا بیری لێ بكه‌یته‌وه؟ مرۆڤ له هه‌ناسه‌یه‌ک ده‌كات. ڕۆژگاریشی وه‌ک سێبه‌رێكی تێپه‌ڕیوه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئاسمانه‌كه‌ت لێكبكه‌روه و وه‌ره خواره‌وه. ده‌ست بده چیاكان و دووكه‌ڵ ده‌كه‌ن. چه‌خماخه بده و دوژمنه‌كان په‌رت بكه. تیرت تێگره و بیانبه‌زێنه. له به‌رزاییه‌وه ده‌ستت درێژ بكه. فریام بكه‌وه و ده‌ربازم بكه، له ئاوی زۆر و له ده‌ستی بێگانه. ئه‌وانه‌ی به ده‌م قسه‌ی ناڕه‌وا ده‌كه‌ن، سوێندخواردنیان ساخته‌یه. خودایه، په‌سنییه‌كی نوێت بۆ ده‌ڵێم. به ڕه‌بابه‌ی ده ژێیی په‌سنیت بۆ ده‌ڵێم. بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاری ده‌دات به پاشایان. ئه‌وه‌ی داویدی به‌نده‌ی خۆی له شمشێری به‌دكار ده‌رباز ده‌كات. ده‌ربازم بكه و له ده‌ست بێگانه فریام بكه‌وه، ئه‌وانه‌ی به ده‌م قسه‌ی ناڕه‌وا ده‌كه‌ن، سوێندخواردنیشیان ساخته‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی كوڕه‌كانمان له سه‌رده‌می لاوییان وه‌ک نه‌مامی گه‌شه‌كردوو بن. كچه‌كانمان وه‌ک ستونی داتاشراوی گۆشه‌ی كۆشک بن. عه‌مباره‌كانمان پڕ بن له هه‌موو جۆره دانه‌وێڵه‌یه‌ک. مه‌ڕه‌كانمان یه‌كه‌و هه‌زار و به ده‌یان هه‌زار بن له‌نێو كێڵگه‌كانمان. مانگامان ئاوس بێت. بێ هه‌ڵكووتانه سه‌ر و بێ هێرشكردن. شه‌قامه‌كانمان هاواری ته‌نگانه‌یان لێ نه‌یێت. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و گه‌له‌ی ئاوای بۆ ببێت. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و گه‌له‌ی په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندی بێت.
زەبوورەکان 1:144-15 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ستایش بۆ یەزدان، تاشەبەردی من، ئەوەی مەشق بە دەستم دەکات بۆ شەڕ، پەنجەکانم بۆ جەنگ. ئەو خودای خۆشەویستم و قەڵامە، پەناگا و دەربازکەرە بۆم، قەڵغانمە و پشتم بەو بەستووە، ئەوەی گەلەکانی خستووەتە ژێر ڕکێفم. ئەی یەزدان، مرۆڤ چییە هەتا گرنگی پێبدەیت؟ کوڕی مرۆڤ چییە هەتا تۆ بیری لێ بکەیتەوە؟ مرۆڤ لە هەناسەیەک دەچێت، ڕۆژگاریشی وەک سێبەرێکی تێپەڕیوە. ئەی یەزدان، ئاسمانەکەت لێکبکەوە و وەرە خوارەوە، دەست بدە چیاکان و دووکەڵ دەکەن. چەخماخە بدە و دوژمنەکانم پەرت بکە، تیرت تێگرە و بیانبەزێنە. لە بەرزاییەوە دەستت درێژ بکە، فریام بکەوە و دەربازم بکە، لە ئاوی زۆر و لە دەستی بێگانە، ئەوانەی بە دەم درۆ دەکەن، سوێندخواردنیان ساختەیە. ئەی خودایە، گۆرانییەکی نوێت بۆ دەڵێم، بە قیسارەی دە ژێیی مۆسیقات بۆ دەژەنم، بۆ ئەوەی ڕزگاری دەدات بە پاشایان، ئەوەی داودی بەندەی خۆی لە شمشێری بەدکار دەرباز دەکات. دەربازم بکە و لە دەست بێگانە فریام بکەوە، ئەوانەی بە دەم درۆ دەکەن، سوێندخواردنیشیان ساختەیە. ئیتر کوڕەکانمان لە سەردەمی لاویێتییان وەک نەمامی گەشەکردوو دەبن، کچەکانمان وەک ستونی داتاشراوی گۆشەی کۆشک دەبن. ئەمبارەکانمان پڕ دەبن لە هەموو جۆرە دانەوێڵەیەک، مەڕەکانمان یەکە و هەزار و بە دەیان هەزار دەبن لەناو کێڵگەکانمان، گایەکانمان باری قورس ڕادەکێشن. بێ شکانی شوورا و بێ ڕاپێچکردن، شەقامەکانمان هاواری تەنگانەیان لێ نایێت! خۆزگە دەخوازرێ بەو گەلەی ئاوای بۆ ببێت، خۆزگە دەخوازرێ بەو گەلەی یەزدان خودایانە.