زەبوورەکان 7:143-12
زەبوورەکان 7:143-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، زوو وه‌ڵامم بده‌ره‌وه. ڕووحم له‌ناوده‌چێت. ڕووی خۆتم لێ مه‌شاره‌وه، ئه‌گینا له‌وانه ده‌چم كه شۆڕده‌بنه‌وه نێو گۆڕ. با به‌یانیان گوێم له میهره‌بانیه‌كه‌ت بێت، چونكه من پشت به تۆ ده‌به‌ستم. ئه‌و ڕێگایه‌م پێ بناسێنه كه ده‌یگرمه‌به‌ر، چونكه گیانم بۆ تۆ به‌رز ده‌كه‌مه‌وه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له دوژمنه‌كانم ده‌ربازم بكه. هانا بۆ تۆ ده‌هێنم. فێرم بكه به ڕه‌زامه‌ندیت بكه‌م، چونكه تۆ خوداوه‌ندی منی. ڕووحه چاكه‌كه‌ت ڕێنماییم ده‌كات له زه‌وییه‌كی ڕاست. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له‌به‌ر ناوی خۆت بمژیێنه‌وه. به دادپه‌روه‌ریی خۆت گیانم له ته‌نگانه ده‌ربهێنه، به میهره‌بانیه‌كه‌ت دوژمنانم ڕیشه‌كێش بكه. هه‌موو ئه‌وانه له‌ناوببه كه ته‌نگم پێ هه‌ڵده‌چنن، چونكه من به‌نده‌ی تۆم.
زەبوورەکان 7:143-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، زوو وەڵامم بدەوە، ڕۆحم لەناودەچێت، ڕووی خۆتم لێ مەشارەوە، ئەگینا لەوانە دەچم کە دەچنە نێو جیهانی مردووان. با بەیانییان گوێم لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بێت، چونکە من پشت بە تۆ دەبەستم. ئەو ڕێگایەم پێ بناسێنە کە دەیگرمەبەر، چونکە گیانی خۆم بە تۆ دەسپێرم. ئەی یەزدان، لە دوژمنەکانم دەربازم بکە، هانا بۆ تۆ دەهێنم. فێرم بکە بە ڕەزامەندیی تۆ کار بکەم، چونکە تۆ خودای منی. با ڕۆحە چاکەکەت ڕێنماییم بکات لە زەوییەکی ڕاست. ئەی یەزدان، لەبەر ناوی خۆت بمژیێنەوە، بە ڕاستودروستی خۆت گیانم لە تەنگانە دەربهێنە. بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دوژمنانم دەمکوت بکە، هەموو ئەوانە لەناوببە کە تەنگم پێ هەڵدەچنن، چونکە من خزمەتکاری تۆم.