زەبوورەکان 2:138-8
زەبوورەکان 2:138-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌رامبه‌ر په‌رستگای پارسات كڕنۆش ده‌به‌م، سوپاسی ناوت ده‌كه‌م، بۆ میهره‌بانی و ڕه‌وات. چونكه وشه و ناوی خۆت به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا به‌رز كردووه‌ته‌وه. ئه‌و ڕۆژه‌ی هاوارم بۆ تۆ كرد به‌ده‌نگمه‌وه هاتیت. ئازا و بوێرت كردم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، هه‌موو پاشاكانی سه‌ر زه‌وی سوپاست ده‌كه‌ن، چونكه وشه‌ی زاری تۆیان بیست. په‌سنی به‌سه‌ر ڕێگاكانی په‌روه‌ردگاردا ده‌ڵێن، چونكه شكۆی په‌روه‌ردگار مه‌زنه. چونكه په‌روه‌ردگار به‌رزه و ده‌ڕوانێته كه‌سی بێ فیز، به‌ڵام لووتبه‌رزان له دووره‌وه ده‌ناسێت. ئه‌گه‌ر به‌نێو ته‌نگانه‌شدا بڕۆم ده‌مژیێنیت. ده‌ست درێژ ده‌كه‌یت به‌سه‌ر تووڕه‌یی دوژمنانم، به ده‌ستی ڕاستت ڕزگارم ده‌كه‌یت. په‌روه‌ردگار به‌رگریم لێ ده‌كات. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، میهره‌بانیه‌كه‌ت جاویدانیه. واز له‌كاره‌كانی ده‌ستت مه‌هێنه.
زەبوورەکان 2:138-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەرامبەر پەرستگای پیرۆزت کڕنۆش دەبەم، ستایشی ناوت دەکەم، لەبەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و دڵسۆزییەکەت، چونکە فەرمایشتی خۆتت لە ناوبانگەکەت بەرزتر کردووەتەوە. ئەو ڕۆژەی هاوارم بۆ تۆ کرد بەدەنگمەوە هاتیت، ئازا و بوێرت کردم. ئەی یەزدان، هەموو پاشاکانی سەر زەوی ستایشت دەکەن، کاتێک فەرمایشتی دەمی تۆیان بیست. گۆرانی بەسەر کارەکانی یەزداندا دەڵێن، چونکە شکۆمەندی یەزدان مەزنە. هەرچەندە یەزدان پایەبەرزە، دەڕوانێتە کەسی بێ‌فیز و لووتبەرزان لە دوورەوە دەناسێت. ئەگەر بەناو تەنگانەشدا بڕۆم ژیانم دەپارێزیت، دەست درێژ دەکەیت بەسەر تووڕەیی دوژمنانم، بە دەستی ڕاستت ڕزگارم دەکەیت. یەزدان ئەستۆپاکیم دەسەلمێنێت؛ ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت هەتاهەتاییە، واز لە کارەکانی دەستت مەهێنە.