زەبوورەکان 1:125-5
زەبوورەکان 1:125-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وانه‌ی پشتیان به په‌روه‌ردگار به‌ستووه وه‌ک كێوی سیهیۆن وان. كه ناله‌قێت، به‌ڵكو تاهه‌تایه هه‌ر نیشته‌جێیه. وه‌ک چۆن چیاكان ده‌وری یروشلایمیان داوه، په‌روه‌ردگاریش ده‌وری گه‌لی خۆی داوه له ئێستاوه و تاهه‌تایه. چونكه گۆچانی خراپه‌كاران له‌سه‌ر میراتی خوداناسان جێگیر نابێت، بۆ ئه‌وه‌ی خوداناسان ده‌ستیان درێژ نه‌كه‌ن بۆ خراپه‌كاری. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، چاكه بكه له‌گه‌ڵ پیاوچاكان، له‌گه‌ڵ دڵڕاسته‌كان. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی باده‌ده‌نه‌وه و ڕێگای چه‌وت ده‌گرن. په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵ به‌دكاران ده‌یانبات. ئاشتی بۆ ئیسڕائیل.
زەبوورەکان 1:125-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوانەی پشتیان بە یەزدان بەستووە وەک کێوی سییۆن وان، کە نالەقێت، بەڵکو هەتاهەتایە هەر چەسپاوە. وەک چۆن چیاکان دەوری ئۆرشەلیمیان داوە، یەزدانیش دەوری گەلی خۆی داوە، لە ئێستاوە و هەتاهەتایە. داردەستی خراپەکاران لەسەر میراتی ڕاستودروستان جێگیر نابێت، نەوەک ڕاستودروستان دەستیان درێژ بکەن بۆ خراپەکاری. ئەی یەزدان، چاکە بکە لەگەڵ پیاوچاکان، لەگەڵ ئەوانەی بە دڵ ڕاستودروستن. بەڵام ئەوانەی بادەدەنەوە و ڕێگای خوار دەگرن، یەزدان لەگەڵ بەدکاران دەیانبات.