زەبوورەکان 1:122-9
زەبوورەکان 1:122-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
شادمان بووم به وانه‌ی پێیان وتم: “با بچینه ماڵی په‌روه‌ردگار”. ئه‌ی یروشلایم، پێیه‌كانمان له ده‌روازه‌كانت ڕاده‌وه‌ستن. یروشلایم بنیادنراوه وه‌ک شارێكی یه‌كگرتوو. له‌وێ خێڵه‌كان سه‌رده‌كه‌ون، هۆزه‌كانی په‌روه‌ردگار، وه‌ک گه‌واهی بۆ ئیسڕائیل، تا ستایشی ناوی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. چونكه ته‌خته‌كان له‌وێ بۆ دادوه‌ری داده‌نرێت. ته‌خته‌كانی بنه‌ماڵه‌ی داوید. داوای ئاشتی بكه‌ن بۆ یروشلایم: “با ئه‌وانه‌ی تۆیان خۆش ده‌وێت ئاسووده بن. با ئاشتی له قوللـه‌كانت بێت و حه‌سانه‌وه له كۆشكه‌كانت”. له پێناوی برا و هاوڕێكانم ده‌ڵێم: “ئاشتیت تێدابێت”. له پێناوی ماڵی په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندمان، به‌دوای چاكه‌ی تۆدا ده‌گه‌ڕێم.
زەبوورەکان 1:122-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
شادمان بووم بەوانەی پێیان گوتم، «با بچینە ماڵی یەزدان.» ئەی ئۆرشەلیم، پێیەکانمان لە دەروازەکانت ڕادەوەستن. ئۆرشەلیم بنیاد نراوە، وەک شارێکی یەکگرتوو. لەوێ کە خێڵەکان سەردەکەون، هۆزەکانی یەزدان، بۆ ئەوەی ستایشی ناوی یەزدان بکەن بەگوێرەی ئەو یاسایەی کە بۆ ئیسرائیل دانراوە. لەبەر ئەوەی تەختەکان بۆ دادوەری لەوێ دادەنرێت، تەختەکانی بنەماڵەی داود. داوای ئاشتی بکەن بۆ ئۆرشەلیم: «با ئەوانەی تۆیان خۆشدەوێت ئاسوودە بن. با ئاشتی لە شووراکانت بێت، ئاسایش لە قەڵاکانت.» لە پێناوی برا و هاوڕێیەکانم داوای ئاشتیت بۆ دەکەم. لە پێناوی ماڵی یەزدانی پەروەردگارمان، بەدوای چاکەی تۆدا دەگەڕێم.