زەبوورەکان 1:121-8
زەبوورەکان 1:121-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چاو به‌ره‌و چیاكان هه‌ڵده‌بڕم، كه یارمه‌تیم له‌وێوه دێت! یارمه‌تی من له لای په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه، دروستكاری ئاسمانان و زه‌وی. لێ ناگه‌ڕێت پێت بخزێت. ئه‌وه‌ی ده‌تپارێزێت خه‌واڵوو نابێت. ئه‌وه‌ی ئیسڕائیل ده‌پارێزێت، خه‌واڵوو نابێت و نانوێت. په‌روه‌ردگار پارێزگاری تۆیه، په‌روه‌ردگار سێبه‌ری تۆیه، له ده‌سته ڕاستت. نه خۆر به ڕۆژ لێت ده‌دات، نه مانگ به شه‌و. په‌روه‌ردگار له هه‌موو خراپه‌یه‌ک ده‌تپارێزێت. گیانت ده‌پارێزێت. په‌روه‌ردگار پارێزگاری هاتووچۆت ده‌كات، له ئێستاوه و تاهه‌تایه.
زەبوورەکان 1:121-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
چاوم بەرەو چیاکان هەڵدەبڕم، یارمەتی من لەکوێوە دێت؟ یارمەتی من لەلای یەزدانەوەیە، دروستکەری ئاسمان و زەوی. لێ ناگەڕێت پێت بخزێت، ئەوەی دەتپارێزێت خەواڵوو نابێت. بێگومان ئەوەی ئیسرائیل دەپارێزێت خەواڵوو نابێت و نانوێت. یەزدان پارێزگاری تۆیە، یەزدان سێبەری تۆیە لەلای دەستی ڕاستت، نە خۆر بە ڕۆژ ئەزیەتت دەدات، نە مانگ بە شەو. یەزدان لە هەموو خراپەیەک دەتپارێزێت، گیانت دەپارێزێت. یەزدان پارێزگاری هاتوچۆت دەکات، لە ئێستاوە و بۆ هەتاهەتایە.