لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:12-7

زەبوورەکان 1:12-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌ی په‌روه‌ردگار ڕزگارمان بكه‌، چونكه‌ مرۆڤی خوداناس نه‌ماوه‌، چونكه‌ له‌نێو ئاده‌میزادا سه‌رڕاست نه‌ماوه‌. هه‌موو درۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن، به‌ لێوی ڕیایی و دوو دڵی قسه‌ ده‌كه‌ن. په‌روه‌ردگار هه‌موو لێوه‌ ڕیاییكه‌ره‌كان ده‌بڕێت، هه‌موو ئه‌و زمانانه‌ی به‌ فیزه‌وه‌ ده‌دوێن. ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن: “به‌ زمانی خۆمان زاڵ ده‌بین، لێوی خۆمان له‌گه‌ڵ خۆمانه‌، كێ‌ هه‌یه‌ ببێت به‌ گه‌وره‌مان؟”. په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: “له‌به‌ر زۆرلێكرانی هه‌ژاران و ناڵه‌ی كڵۆڵان، ئێستا ڕاده‌په‌ڕم، ئه‌و ئاسووده‌ییه‌یان ده‌ده‌مێ‌ له‌وانه‌ی په‌ستیان ده‌كه‌ن”. فه‌رمووده‌كانی په‌روه‌ردگار بێگه‌ردن، وه‌ک ئه‌و زیوه‌یه‌ له‌ بۆته‌ی گڵین پالێوراو بێت، حه‌وت جار پاڵێوراوه‌. تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار ده‌یانپارێزیت. تاهه‌تایه‌ له‌م جۆره‌ مرۆڤانه‌ پاسیان ده‌كه‌یت.