زەبوورەکان 89:119-97
زەبوورەکان 89:119-97 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، وشه‌كه‌ت تاهه‌تایه له ئاسمانان جێگیره. سه‌رڕاستیت نه‌وه دوای نه‌وه‌یه. زه‌ویت دامه‌زراند و ده‌مێنێت. ئه‌وان به حوكمه‌كانی تۆ تا ئه‌مڕۆ ماون. چونكه هه‌موو به‌نده‌ی تۆن. ئه‌گه‌ر فێركردنه‌كانی تۆ سه‌رچاوه‌ی شادی‌م نه‌بووایه. له زه‌لیلیی خۆم له‌ناوده‌چووم. هه‌رگیز ڕاسپارده‌كانت له‌بیرناكه‌م. چونكه به‌وان منت ژیانده‌وه. من هی تۆم، ڕزگارم بكه. چونكه ڕاسپارده‌كانی تۆم ویستووه. به‌دكاره‌كان خۆیان ماتداوه بۆم تا له‌ناوم بده‌ن. به‌ڵام من هه‌وڵی تێگه‌یشتنی گه‌واهییه‌كانی تۆ ده‌ده‌م. بۆ هه‌موو ته‌واوییه‌ک سنوورم بینی، به‌ڵام ڕاسپارده‌ی تۆ زۆر فراوانه. چه‌ند حه‌زم له فێركردنه‌كانی تۆیه! به درێژایی ڕۆژ لێی ورد ده‌بمه‌وه.
زەبوورەکان 89:119-97 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، فەرمایشتی تۆ هەتاهەتاییە، لە ئاسمان چەسپاوە. دڵسۆزیت نەوە دوای نەوەیە، زەویت دامەزراند و دەمێنێت. ئەوان بە حوکمەکانی تۆ هەتا ئەمڕۆ ماون، چونکە هەمووان خزمەتکاری تۆن. ئەگەر فێرکردنی تۆ سەرچاوەی شادی‌م نەدەبوو، بە زەلیلی خۆم لەناودەچووم. هەرگیز ڕێنماییەکانت لەبیرناکەم، چونکە بەوان منت ژیاندەوە. من هی تۆم، ڕزگارم بکە، چونکە داواکاری ڕێنماییەکانی تۆم. بەدکارەکان خۆیان بۆم ماتداوە تاکو بمفەوتێنن، بەڵام من لە یاساکانی تۆ ڕادەمێنم. بۆ هەموو تەواوییەک سنوورم بینی، بەڵام ڕاسپاردەی تۆ زۆر فراوانە. چەند حەزم لە فێرکردنی تۆیە! بە درێژایی ڕۆژ لێی ورد دەبمەوە.