زەبوورەکان 72:119-107
زەبوورەکان 72:119-107 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
فێرکردنی دەمی تۆ لە هەزار زێڕ و زیو باشترە بۆ من. دەستی تۆ دروستی کردم و دایڕشتم، تێمبگەیەنە تاکو فێری ڕاسپاردەکانت بم. ئەوانەی لێت دەترسن شادمان دەبن کاتێک دەمبینن، چونکە من هیوام بە بەڵێنی تۆ هەیە. ئەی یەزدان، زانیم کە حوکمەکانت ڕاستودروستە، بە دڵسۆزی زەلیلت کردم. با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بۆ دڵنەواییم بێت، بەپێی بەڵێنەکەت بۆ خزمەتکارەکەت. با بەزەییت پێم‌دا بێتەوە بۆ ئەوەی بژیم، چونکە فێرکردنی تۆ شادمانییە بۆ من. با لووتبەرزان شەرمەزار بن، چونکە بوختانیان بۆ هەڵبەستم، بەڵام من سەرنج دەدەمە ڕێنماییەکانت. با ئەوانەی لێت دەترسن بگەڕێنەوە لای من، ئەوانەی لە یاساکانی تۆ تێدەگەن. با دڵم تەواو بێت لە فەرزەکانت، بۆ ئەوەی شەرمەزار نەبم. گیانم پەرۆشی ڕزگاریی تۆیە، ئومێدم بە بەڵێنی تۆیە. چاوم کز بوو لە چاوەڕوانی بەڵێنەکەت، دەپرسم: «کەی دڵنەواییم دەکەیت؟» هەرچەندە وەک مەشکەیەکم لێهاتووە کەوا دووکەڵ دایپۆشیوە، فەرزەکانی تۆم لەیاد نەکردووە. خزمەتکارەکەت دەبێ چەند ڕۆژ چاوەڕێ بکات؟ کەی حوکم دەدەیت بەسەر ئەوانەی من دەچەوسێننەوە؟ لووتبەرزان چاڵیان بۆم هەڵکەندووە، ئەمەش بەگوێرەی فێرکردنی تۆ نییە! هەموو ڕاسپاردەکانت جێی متمانەن، فریام بکەوە، چونکە بە فێڵ دەمچەوسێننەوە! خەریک بوو لەسەر زەوی کۆتاییم پێ بهێنن، بەڵام من دەستبەرداری ڕێنماییەکانی تۆ نەبووم. بەپێی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بمژیێنەوە، یاساکانی دەمی تۆ پەیڕەو دەکەم. ئەی یەزدان، فەرمایشتی تۆ هەتاهەتاییە، لە ئاسمان چەسپاوە. دڵسۆزیت نەوە دوای نەوەیە، زەویت دامەزراند و دەمێنێت. ئەوان بە حوکمەکانی تۆ هەتا ئەمڕۆ ماون، چونکە هەمووان خزمەتکاری تۆن. ئەگەر فێرکردنی تۆ سەرچاوەی شادی‌م نەدەبوو، بە زەلیلی خۆم لەناودەچووم. هەرگیز ڕێنماییەکانت لەبیرناکەم، چونکە بەوان منت ژیاندەوە. من هی تۆم، ڕزگارم بکە، چونکە داواکاری ڕێنماییەکانی تۆم. بەدکارەکان خۆیان بۆم ماتداوە تاکو بمفەوتێنن، بەڵام من لە یاساکانی تۆ ڕادەمێنم. بۆ هەموو تەواوییەک سنوورم بینی، بەڵام ڕاسپاردەی تۆ زۆر فراوانە. چەند حەزم لە فێرکردنی تۆیە! بە درێژایی ڕۆژ لێی ورد دەبمەوە. بەهۆی ڕاسپاردەکانت لە دوژمنەکانم داناتر بووم، چونکە هەتاهەتایە بۆ منە. لە هەموو مامۆستاکانم هۆشمەندتر بووم، چونکە لە یاساکانت ورد دەبمەوە. لە پیرەکان زیاتر تێدەگەم، چونکە ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەم. پێی خۆمم قەدەغە کردووە لە هەموو ڕێگایەکی خراپ، بۆ ئەوەی گوێڕایەڵی فەرمانی تۆ بم. لە حوکمەکانی تۆ لام نەداوە، چونکە تۆ خۆت فێرت کردووم. بەڵێنەکانت چەند شیرینن بۆ زمانم، لە هەنگوین شیرینترن بۆ دەمم. لە ڕێنماییەکانی تۆ تێگەیشتنم بەدەستهێنا، بۆیە ڕقم لە هەموو ڕێگایەکی خوارە. وشەکانی تۆ چرایە بۆ پێیەکانم، ڕووناکییە بۆ ڕێگام. سوێندم خواردووە و بەجێی دەهێنم، کە ملکەچی حوکمە ڕاستودروستەکانت دەبم. ئەی یەزدان، زۆر ئازارم چێژتووە، جا بەپێی بەڵێنی خۆت بمژیێنەوە.
زەبوورەکان 72:119-107 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
فێركردنه‌كانی زاری تۆ. له هه‌زار زێڕ و زیو باشتره بۆ من. ده‌ستی تۆ دروستی كردم و دایڕشتم. تێمبگه‌یه‌نه تا فێری ڕاسپارده‌كانت بم. ئه‌وانه‌ی لێت ده‌ترسن شادمان ده‌بن كاتێک ده‌مبینن. چونكه من هیوام به فه‌رمووده‌ی تۆ هه‌یه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، زانیم كه حوكمه‌كانت دادپه‌روه‌رن. به ڕه‌وا زه‌لیلت كردم. با میهره‌بانیه‌كه‌ت بۆ دڵنه‌واییم بێت. به‌پێی فه‌رمووده‌كه‌ت بۆ به‌نده‌كه‌ت. با به‌زه‌ییت بێت بۆ لام، تا بژیم، چونكه فێركردنه‌كانی تۆ شادمانییه بۆ من. با لووتبه‌رزان شه‌رمه‌زار بن. چونكه به درۆ بوختانیان پێ كردم. به‌ڵام من سه‌رنج ده‌ده‌مه ڕاسپارده‌كانت. با ئه‌وانه‌ی لێت ده‌ترسن بگه‌ڕێنه‌وه لای من، ئه‌وانه‌ی گه‌واهییه‌كانی تۆ ده‌زانن. با دڵم ته‌واو بێت له فه‌رزه‌كانت، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زار نه‌بم. گیانم په‌رۆشی ڕزگاریی تۆیه. من ئومێدم به فه‌رمووده‌ی تۆیه. چاوم كز بوو له چاوه‌ڕوانی گفته‌كه‌ت. ده‌ڵێم: “كه‌ی دڵنه‌واییم ده‌كه‌یت؟” چونكه وه‌ک مه‌شكه‌یه‌كی پڕ دووكه‌ڵم، فه‌رزه‌كانی تۆم له یادنه‌كردووه. چه‌نده ڕۆژگاری به‌نده‌كه‌ت؟ كه‌ی حوكم ده‌ده‌یت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی ده‌مچه‌وسێننه‌وه؟ لووتبه‌رزان چاڵیان بۆم هه‌ڵكه‌ندوه. ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی فێركردنه‌كانی تۆ نییه. هه‌موو ڕاسپارده‌كانت جێی متمانه‌ن. به ناڕه‌وا ده‌مچه‌وسێننه‌وه. وه‌خته له‌سه‌ر زه‌وی كۆتاییم پێ بهێنن. به‌ڵام من ده‌ستبه‌رداری ڕاسپارده‌كانت نه‌بووم. به‌پێی میهره‌بانیه‌كه‌ت بمژیێنه‌وه. گه‌واهییه‌كانی زارت ده‌پارێزم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، وشه‌كه‌ت تاهه‌تایه له ئاسمانان جێگیره. سه‌رڕاستیت نه‌وه دوای نه‌وه‌یه. زه‌ویت دامه‌زراند و ده‌مێنێت. ئه‌وان به حوكمه‌كانی تۆ تا ئه‌مڕۆ ماون. چونكه هه‌موو به‌نده‌ی تۆن. ئه‌گه‌ر فێركردنه‌كانی تۆ سه‌رچاوه‌ی شادی‌م نه‌بووایه. له زه‌لیلیی خۆم له‌ناوده‌چووم. هه‌رگیز ڕاسپارده‌كانت له‌بیرناكه‌م. چونكه به‌وان منت ژیانده‌وه. من هی تۆم، ڕزگارم بكه. چونكه ڕاسپارده‌كانی تۆم ویستووه. به‌دكاره‌كان خۆیان ماتداوه بۆم تا له‌ناوم بده‌ن. به‌ڵام من هه‌وڵی تێگه‌یشتنی گه‌واهییه‌كانی تۆ ده‌ده‌م. بۆ هه‌موو ته‌واوییه‌ک سنوورم بینی، به‌ڵام ڕاسپارده‌ی تۆ زۆر فراوانه. چه‌ند حه‌زم له فێركردنه‌كانی تۆیه! به درێژایی ڕۆژ لێی ورد ده‌بمه‌وه. ڕاسپارده‌كانت له دوژمنه‌كانم داناتری كردووم، چونكه تاهه‌تایه بۆ منه. له هه‌موو فێركارانم هۆشمه‌ندتر بووم، چونكه له گه‌واهییه‌كانت ورد ده‌بمه‌وه. له پیره‌كان زیاتر تێده‌گه‌م. چونكه ڕاسپارده‌كانت ده‌پارێزم. پێی خۆم قه‌ده‌غه‌كردووه له هه‌موو ڕێگایه‌كی خراپ، تا فه‌رمووده‌ی تۆ بپارێزم. له حوكمه‌كانی تۆ لام نه‌داوه. چونكه تۆ خۆت فێرت كردووم. فه‌رمووده‌كه‌ت چه‌ند شیرینه بۆ گه‌رووم! له هه‌نگوین شیرینترن بۆ ده‌مم. له ڕاسپارده‌كانی تۆ تێده‌گه‌م. بۆیه ڕقم له هه‌موو ڕێگایه‌كی چه‌وته. وشه‌كانت چرایه بۆ پێیه‌كانم، ڕووناكییه بۆ ڕێگام. سوێندم خواردووه و به‌جێی ده‌هێنم. كه باشخوازیی حوكمه‌كانت بپارێزم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، زۆر ئازارم چێژتووه. جا به‌پێی فه‌رمووده‌كه‌ت بمژیێنه‌وه.