زەبوورەکان 57:119-64
زەبوورەکان 57:119-64 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، تۆ بەشی منی، بەڵێنم داوە گوێڕایەڵی فەرمانەکانت بم. بە هەموو دڵەوە داوای ڕەزامەندی تۆ دەکەم، بەپێی بەڵێنی خۆت لەگەڵم میهرەبان بە. لە ڕێگای خۆم ڕامام، پێم بەرەو یاساکانت وەرگێڕایەوە. خێرا بووم و دوا نەکەوتم لە بەجێگەیاندنی ڕاسپاردەکانت. گوریسی بەدکاران منیان بەستووەتەوە، بەڵام فێرکردنی تۆ لەبیر ناکەم. لە نیوەشەودا هەڵدەستم بۆ ئەوەی ستایشت بکەم لەسەر حوکمە ڕاستودروستەکانت. من هاوڕێی هەموو ئەوانەم لە تۆ دەترسن، لەوانەی ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەن. ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت زەوی پڕکردووە، فەرزەکانی خۆتم فێر بکە.
زەبوورەکان 57:119-64 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌روه‌ردگار به‌شی منه. به‌ڵێنم داوه فه‌رمووده‌كانت بپارێزم. به هه‌موو دڵه‌وه داوای ڕووی تۆم كرد. به‌پێی فه‌رمووده‌ی خۆت له‌گه‌ڵم میهره‌بان به. بیرم له ڕێگاكانیی خۆم كرده‌وه، پێم به‌ره‌و گه‌واهییه‌كانت وه‌رگێڕایه‌وه. خێرا بووم و دوا نه‌كه‌وتم له پاراستنی ڕاسپارده‌كانت. داوی به‌دكاره‌كان ده‌وری داوم. به‌ڵام فێركردنه‌كانت له‌بیر ناكه‌م. له نیوه‌شه‌ودا هه‌ڵده‌ستم تا سوپاست بكه‌م له‌سه‌ر باشخوازیی حوكمه‌كانت. من هاوڕێی هه‌موو ئه‌وانه‌م كه له تۆ ده‌ترسن. له‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانت ده‌پارێزن. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، میهره‌بانیه‌كه‌ت زه‌ویی پڕ كردووه. فه‌رزه‌كانی خۆتم فێر بكه.