لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 38:119-46

زەبوورەکان 38:119-46 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

فه‌رمووده‌ی خۆت بۆ به‌نده‌كه‌ت بچه‌سپێنه‌. ئه‌وه‌ی به‌وانه‌ت داوه‌ كه‌ لێت ده‌ترسن. ئه‌و شووره‌ییه‌م له‌سه‌ر لابه‌ كه‌ لێی ده‌ترسم. چونكه‌ حوكمه‌كانت چاكن. ئه‌وه‌تا په‌رۆشی ڕاسپارده‌كانی تۆم. به‌ دادپه‌روه‌ریی خۆت بمژیێنه‌وه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار. با میهره‌بانیه‌كه‌تم بۆ بێت، ڕزگاریه‌كه‌ت به‌گوێره‌ی فه‌رمووده‌ی خۆت. جا وه‌ڵامی ئه‌وه‌ ده‌ده‌مه‌وه‌ كه‌ گاڵته‌م پێ ده‌كات، چونكه‌ پشتم به‌ فه‌رمووده‌ی تۆ به‌ستووه‌. وته‌ی ڕه‌وا هه‌رگیز له‌ ده‌مم دوور مه‌خه‌ره‌وه‌. چونكه‌ ئومێدم به‌ حوكمه‌كانی تۆ هه‌یه‌. به‌ به‌رده‌وامی چاوم له‌ فێركردنه‌كانته‌. تاهه‌تایه‌ و تا جاویدانی. به‌ ئازادی ڕێ ده‌كه‌م، چونكه‌ داواكاری ڕاسپارده‌كانی تۆم. له‌ به‌رده‌م پاشاكانیش باسی گه‌واهییه‌كانی تۆ ده‌كه‌م، شه‌رمه‌زاریش نابم،