زەبوورەکان 33:119-48
زەبوورەکان 33:119-48 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار. فێری ڕێگای فه‌رزه‌كانی خۆتم بكه، تا كۆتایی ده‌یانپارێزم. تێم بگه‌یه‌نه و فێركردنه‌كانت په‌یڕه‌و ده‌كه‌م، به هه‌موو دڵه‌وه ده‌یانپارێزم. بمخه سه‌ر ڕێگای ڕاسپارده‌كانت. چونكه دڵخۆشم ده‌كه‌ن. دڵم بخه سه‌ر گه‌واهییه‌كانت. نه‌ک سه‌ر قازانج. چاوم وه‌رگێڕه له ته‌ماشاكردنی ناڕه‌وا. له ڕێگای خۆتدا بمژیێنه‌وه. فه‌رمووده‌ی خۆت بۆ به‌نده‌كه‌ت بچه‌سپێنه. ئه‌وه‌ی به‌وانه‌ت داوه كه لێت ده‌ترسن. ئه‌و شووره‌ییه‌م له‌سه‌ر لابه كه لێی ده‌ترسم. چونكه حوكمه‌كانت چاكن. ئه‌وه‌تا په‌رۆشی ڕاسپارده‌كانی تۆم. به دادپه‌روه‌ریی خۆت بمژیێنه‌وه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار. با میهره‌بانیه‌كه‌تم بۆ بێت، ڕزگاریه‌كه‌ت به‌گوێره‌ی فه‌رمووده‌ی خۆت. جا وه‌ڵامی ئه‌وه ده‌ده‌مه‌وه كه گاڵته‌م پێ ده‌كات، چونكه پشتم به فه‌رمووده‌ی تۆ به‌ستووه. وته‌ی ڕه‌وا هه‌رگیز له ده‌مم دوور مه‌خه‌ره‌وه. چونكه ئومێدم به حوكمه‌كانی تۆ هه‌یه. به به‌رده‌وامی چاوم له فێركردنه‌كانته. تاهه‌تایه و تا جاویدانی. به ئازادی ڕێ ده‌كه‌م، چونكه داواكاری ڕاسپارده‌كانی تۆم. له به‌رده‌م پاشاكانیش باسی گه‌واهییه‌كانی تۆ ده‌كه‌م، شه‌رمه‌زاریش نابم، خۆشی له ڕاسپارده‌كانت ده‌بینم. چونكه حه‌زم لێیانه. ده‌ست بۆ ڕاسپارده‌كانت به‌رز ده‌كه‌مه‌وه ئه‌وه‌ی خۆشم ده‌وێت. سه‌رنج ده‌ده‌مه فه‌رزه‌كانت.
زەبوورەکان 33:119-48 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، فێری ڕێگای فەرزەکانی خۆتم بکە، هەتا کۆتایی بەجێیان دەهێنم. تێمبگەیەنە و فێرکردنت پەیڕەو دەکەم، بە هەموو دڵەوە گوێڕایەڵی دەبم. بمخە سەر ڕێگای ڕاسپاردەکانت، چونکە دڵخۆشم دەکەن. دڵم بخەرە سەر یاساکانت، نەک سەر قازانج. چاوم وەرگێڕە لە تەماشاکردنی شتی پووچ، لە ڕێگای خۆتدا بمبوژێنەوە. بەڵێنی خۆت بۆ خزتمەتکارەکەت بهێنە دی، ئەوەی بەوانەت داوە کە لێت دەترسن. ئەو سووکایەتییەم لەسەر لابە کە لێی دەترسم، چونکە حوکمەکانت چاکن. ئەوەتا پەرۆشی ڕێنماییەکانی تۆم، بە ڕاستودروستی خۆت بمژیێنەوە. ئەی یەزدان، با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەتم بۆ بێت، ڕزگارییەکەت بەگوێرەی بەڵێنی خۆت، جا وەڵامی ئەوە دەدەمەوە کە گاڵتەم پێ دەکات، چونکە پشتم بە بەڵێنی تۆ بەستووە. وشەی ڕاست هەرگیز لە دەمم دوور مەخەوە، چونکە ئومێدم بە حوکمەکانی تۆ هەیە. بە بەردەوامی گوێڕایەڵی فێرکردنی تۆ دەبم، هەتاهەتایە و هەتاسەر. بە ئازادی دەڕۆم، چونکە داواکاری ڕێنماییەکانی تۆم. لەبەردەم پاشاکانیش باسی یاساکانی تۆ دەکەم، شەرمەزاریش نابم. خۆشی لە ڕاسپاردەکانت دەبینم، چونکە حەزم لێیانە. دەست بۆ ڕاسپاردەکانت بەرز دەکەمەوە، ئەوەی خۆشم دەوێت، سەرنج دەدەمە فەرزەکانت.