زەبوورەکان 33:119-40
زەبوورەکان 33:119-40 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار. فێری ڕێگای فه‌رزه‌كانی خۆتم بكه، تا كۆتایی ده‌یانپارێزم. تێم بگه‌یه‌نه و فێركردنه‌كانت په‌یڕه‌و ده‌كه‌م، به هه‌موو دڵه‌وه ده‌یانپارێزم. بمخه سه‌ر ڕێگای ڕاسپارده‌كانت. چونكه دڵخۆشم ده‌كه‌ن. دڵم بخه سه‌ر گه‌واهییه‌كانت. نه‌ک سه‌ر قازانج. چاوم وه‌رگێڕه له ته‌ماشاكردنی ناڕه‌وا. له ڕێگای خۆتدا بمژیێنه‌وه. فه‌رمووده‌ی خۆت بۆ به‌نده‌كه‌ت بچه‌سپێنه. ئه‌وه‌ی به‌وانه‌ت داوه كه لێت ده‌ترسن. ئه‌و شووره‌ییه‌م له‌سه‌ر لابه كه لێی ده‌ترسم. چونكه حوكمه‌كانت چاكن. ئه‌وه‌تا په‌رۆشی ڕاسپارده‌كانی تۆم. به دادپه‌روه‌ریی خۆت بمژیێنه‌وه.
زەبوورەکان 33:119-40 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، فێری ڕێگای فەرزەکانی خۆتم بکە، هەتا کۆتایی بەجێیان دەهێنم. تێمبگەیەنە و فێرکردنت پەیڕەو دەکەم، بە هەموو دڵەوە گوێڕایەڵی دەبم. بمخە سەر ڕێگای ڕاسپاردەکانت، چونکە دڵخۆشم دەکەن. دڵم بخەرە سەر یاساکانت، نەک سەر قازانج. چاوم وەرگێڕە لە تەماشاکردنی شتی پووچ، لە ڕێگای خۆتدا بمبوژێنەوە. بەڵێنی خۆت بۆ خزتمەتکارەکەت بهێنە دی، ئەوەی بەوانەت داوە کە لێت دەترسن. ئەو سووکایەتییەم لەسەر لابە کە لێی دەترسم، چونکە حوکمەکانت چاکن. ئەوەتا پەرۆشی ڕێنماییەکانی تۆم، بە ڕاستودروستی خۆت بمژیێنەوە.