زەبوورەکان 153:119-160
زەبوورەکان 153:119-160 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
سه‌یری زه‌لیلیم بكه و ده‌ربازم بكه. چونكه فێركردنه‌كانی تۆ له‌بیر ناكه‌م. پارێزه‌ری له گرفته‌كه‌م بكه و بمكڕه‌وه. به‌گوێره‌ی وشه‌كه‌ت بمژیێنه‌وه. ڕزگاری له به‌دكاران دووره. چونكه فه‌رزه‌كانی تۆیان نه‌ویست. به‌زه‌ییت زۆره ئه‌ی په‌روه‌ردگار. به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانت بمژیێنه‌وه. دوژمنانم و ئه‌وانه‌ی دوام ده‌مچه‌وسێننه‌وه زۆرن. به‌ڵام له گه‌واهییه‌كانی تۆ لام نه‌داوه. ناپاكانم بینی بێزم هاته‌وه. ئه‌وانه‌ی وشه‌ی تۆیان له‌به‌رچاو نه‌گرتووه. ببینه كه حه‌ز له ڕاسپارده‌كانت ده‌كه‌م. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌گوێره‌ی میهره‌بانیه‌كه‌ت بمژیێنه‌وه. سه‌راپای وشه‌كانت ڕه‌وایه. هه‌موو حوكمه دادپه‌روه‌رییه‌كانت تاهه‌تایین.
زەبوورەکان 153:119-160 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
سەیری ئازارم بکە و دەربازم بکە، چونکە فێرکردنی تۆ لەبیر ناکەم. پارێزەری لە گرفتەکەم بکە و بمکڕەوە، بەگوێرەی بەڵێنەکەت بمژیێنەوە. ڕزگاری لە بەدکاران دوورە، چونکە بەدوای فەرزەکانتدا ناگەڕێن. ئەی یەزدان، بەزەییت زۆرە، بەگوێرەی حوکمەکانت بمژیێنەوە. دوژمنانم و ئەوانەی دەمچەوسێننەوە زۆرن، بەڵام لە یاساکانی تۆ لام نەداوە. ناپاکەکانم بینی بێزم هاتەوە، چونکە گوێڕایەڵی فەرمانەکانت نەبوون. ببینە چەندە حەزم لە ڕێنماییەکانتە، ئەی یەزدان، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بمژیێنەوە. هەموو وشەکانی تۆ ڕاستییە، هەموو حوکمە ڕاستودروستەکانی هەتاهەتایین.