زەبوورەکان 137:119-144
زەبوورەکان 137:119-144 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، تۆ ڕاستودروستیت، حوکمەکانت ڕاستن. ئەو یاسایانەی دەرتکردووە ڕاستودروستن و بە تەواوی جێی متمانەن. دڵگەرمیم سووتاندمی، چونکە دوژمنانم فەرمانەکانی تۆیان لەبیر کردووە. بەڵێنی تۆ زۆر تاقیکراوەتەوە، خزمەتکارەکەت حەزی لێیەتی. من بچووک و ڕیسوام، بەڵام ڕێنماییەکانت لە یاد ناکەم. ڕاستودروستیت هەتاهەتایی تەواوە و فێرکردنت ڕاستە. تەنگانە و ناخۆشیم تووش بووە، بەڵام ڕاسپاردەکانت شادی منن. یاساکانت هەتاهەتایە ڕاستودروستن، تێمبگەیەنە بۆ ئەوەی بژیم.
زەبوورەکان 137:119-144 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ باشخوازیت، حوكمه‌كانت ڕاستن. ئه‌و گه‌واهیانه‌ی فه‌رمانت پێ داوه ڕه‌وان و جێی متمانه‌ن. دڵگه‌رمیم سووتاندمی، چونكه دوژمنانم فه‌رمووده‌كانی تۆیان له‌بیركردووه. وشه‌ی تۆ زۆر بێگه‌رده، به‌نده‌كه‌ت حه‌زی لێیه‌تی. من بچووک و ڕه‌تكراوه‌م، به‌ڵام ڕاسپارده‌كانت له یادناكه‌م. دادپه‌روه‌ریت تاهه‌تایه دادپه‌روه‌ریه، فێركردنه‌كانت ڕه‌وان. ته‌نگانه و ناخۆشیم تووش بووه. به‌ڵام فه‌رمانه‌كانت شادیی منن. گه‌واهییه‌كانت تاهه‌تایه دادپه‌روه‌رن. تێم بگه‌یه‌نه تا بژیم.