زەبوورەکان 129:119-144
زەبوورەکان 129:119-144 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
یاساکانت سەرسوڕهێنەرە، بۆیە گیانم پەیڕەویان دەکات. ڕوونکردنەوەی فەرمایشتەکانت ڕووناکی دەبەخشێت، تێگەیشتنیش بە نەزانەکان. دەمم کردەوە و هەناسەبڕکێمە، چونکە پەرۆشی ڕاسپاردەکانی تۆم. ئاوڕم لێ بدەوە و لەگەڵم میهرەبان بە، وەک نەریتی خۆت بۆ ئەوانەی ناوی تۆیان خۆشدەوێت. هەنگاوەکانم لەسەر وتەکەت بچەسپێنە، مەهێڵە هیچ گوناهێک بەسەرمدا زاڵ بێت. لە زۆرداری مرۆڤ بمکڕەوە، بۆ ئەوەی ڕێنماییەکانی تۆ پەیڕەو بکەم. ڕووت بەسەر خزمەتکاری خۆتدا بدرەوشێنەوە، فێری فەرزەکانی خۆتم بکە. جۆگەی ئاو لە چاوەکانم دادەڕژێت، چونکە فێرکردنت پەیڕەو ناکرێت. ئەی یەزدان، تۆ ڕاستودروستیت، حوکمەکانت ڕاستن. ئەو یاسایانەی دەرتکردووە ڕاستودروستن و بە تەواوی جێی متمانەن. دڵگەرمیم سووتاندمی، چونکە دوژمنانم فەرمانەکانی تۆیان لەبیر کردووە. بەڵێنی تۆ زۆر تاقیکراوەتەوە، خزمەتکارەکەت حەزی لێیەتی. من بچووک و ڕیسوام، بەڵام ڕێنماییەکانت لە یاد ناکەم. ڕاستودروستیت هەتاهەتایی تەواوە و فێرکردنت ڕاستە. تەنگانە و ناخۆشیم تووش بووە، بەڵام ڕاسپاردەکانت شادی منن. یاساکانت هەتاهەتایە ڕاستودروستن، تێمبگەیەنە بۆ ئەوەی بژیم.
زەبوورەکان 129:119-144 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
گه‌واهییه‌كانت سه‌رسوڕهێنه‌رن، بۆیه گیانم ده‌یانپارێزێت. ده‌ركه‌وتنی فه‌رمووده‌كانت ڕووناكی ده‌به‌خشێت، تێگه‌یشتنیش به نه‌زانه‌كان. ده‌مم كرده‌وه و هه‌ناسه‌بڕكێمه. چونكه په‌رۆشی ڕاسپارده‌كانتم. ئاوڕم لێ بده‌ره‌وه و له‌گه‌ڵم میهره‌بان به، وه‌ک ڕه‌وا بۆ ئه‌وانه‌ی ناوی تۆیان خۆش ده‌وێت. هه‌نگاوه‌كانم له وشه‌كه‌ت جێگیر بكه. مه‌هێڵه هیچ تاوانێک به‌سه‌رمدا زاڵ بێت. له سته‌می مرۆڤ بمكڕه‌وه. تا ڕاسپارده‌كانت بپارێزم. ڕووت به‌سه‌ر به‌نده‌ی خۆتدا بدره‌وشێنه‌وه، فێری فه‌رزه‌كانی خۆتم بكه. جۆگه‌ی ئاو له چاوه‌كانم داده‌ڕژێت. چونكه فێركردنه‌كانی تۆیان په‌یڕه‌و نه‌كردووه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ باشخوازیت، حوكمه‌كانت ڕاستن. ئه‌و گه‌واهیانه‌ی فه‌رمانت پێ داوه ڕه‌وان و جێی متمانه‌ن. دڵگه‌رمیم سووتاندمی، چونكه دوژمنانم فه‌رمووده‌كانی تۆیان له‌بیركردووه. وشه‌ی تۆ زۆر بێگه‌رده، به‌نده‌كه‌ت حه‌زی لێیه‌تی. من بچووک و ڕه‌تكراوه‌م، به‌ڵام ڕاسپارده‌كانت له یادناكه‌م. دادپه‌روه‌ریت تاهه‌تایه دادپه‌روه‌ریه، فێركردنه‌كانت ڕه‌وان. ته‌نگانه و ناخۆشیم تووش بووه. به‌ڵام فه‌رمانه‌كانت شادیی منن. گه‌واهییه‌كانت تاهه‌تایه دادپه‌روه‌رن. تێم بگه‌یه‌نه تا بژیم.