زەبوورەکان 129:119-136
زەبوورەکان 129:119-136 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
یاساکانت سەرسوڕهێنەرە، بۆیە گیانم پەیڕەویان دەکات. ڕوونکردنەوەی فەرمایشتەکانت ڕووناکی دەبەخشێت، تێگەیشتنیش بە نەزانەکان. دەمم کردەوە و هەناسەبڕکێمە، چونکە پەرۆشی ڕاسپاردەکانی تۆم. ئاوڕم لێ بدەوە و لەگەڵم میهرەبان بە، وەک نەریتی خۆت بۆ ئەوانەی ناوی تۆیان خۆشدەوێت. هەنگاوەکانم لەسەر وتەکەت بچەسپێنە، مەهێڵە هیچ گوناهێک بەسەرمدا زاڵ بێت. لە زۆرداری مرۆڤ بمکڕەوە، بۆ ئەوەی ڕێنماییەکانی تۆ پەیڕەو بکەم. ڕووت بەسەر خزمەتکاری خۆتدا بدرەوشێنەوە، فێری فەرزەکانی خۆتم بکە. جۆگەی ئاو لە چاوەکانم دادەڕژێت، چونکە فێرکردنت پەیڕەو ناکرێت.
زەبوورەکان 129:119-136 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
گه‌واهییه‌كانت سه‌رسوڕهێنه‌رن، بۆیه گیانم ده‌یانپارێزێت. ده‌ركه‌وتنی فه‌رمووده‌كانت ڕووناكی ده‌به‌خشێت، تێگه‌یشتنیش به نه‌زانه‌كان. ده‌مم كرده‌وه و هه‌ناسه‌بڕكێمه. چونكه په‌رۆشی ڕاسپارده‌كانتم. ئاوڕم لێ بده‌ره‌وه و له‌گه‌ڵم میهره‌بان به، وه‌ک ڕه‌وا بۆ ئه‌وانه‌ی ناوی تۆیان خۆش ده‌وێت. هه‌نگاوه‌كانم له وشه‌كه‌ت جێگیر بكه. مه‌هێڵه هیچ تاوانێک به‌سه‌رمدا زاڵ بێت. له سته‌می مرۆڤ بمكڕه‌وه. تا ڕاسپارده‌كانت بپارێزم. ڕووت به‌سه‌ر به‌نده‌ی خۆتدا بدره‌وشێنه‌وه، فێری فه‌رزه‌كانی خۆتم بكه. جۆگه‌ی ئاو له چاوه‌كانم داده‌ڕژێت. چونكه فێركردنه‌كانی تۆیان په‌یڕه‌و نه‌كردووه.