زەبوورەکان 129:119-133
زەبوورەکان 129:119-133 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
گه‌واهییه‌كانت سه‌رسوڕهێنه‌رن، بۆیه گیانم ده‌یانپارێزێت. ده‌ركه‌وتنی فه‌رمووده‌كانت ڕووناكی ده‌به‌خشێت، تێگه‌یشتنیش به نه‌زانه‌كان. ده‌مم كرده‌وه و هه‌ناسه‌بڕكێمه. چونكه په‌رۆشی ڕاسپارده‌كانتم. ئاوڕم لێ بده‌ره‌وه و له‌گه‌ڵم میهره‌بان به، وه‌ک ڕه‌وا بۆ ئه‌وانه‌ی ناوی تۆیان خۆش ده‌وێت. هه‌نگاوه‌كانم له وشه‌كه‌ت جێگیر بكه. مه‌هێڵه هیچ تاوانێک به‌سه‌رمدا زاڵ بێت.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 119 بخوێنەوەزەبوورەکان 129:119-133 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
یاساکانت سەرسوڕهێنەرە، بۆیە گیانم پەیڕەویان دەکات. ڕوونکردنەوەی فەرمایشتەکانت ڕووناکی دەبەخشێت، تێگەیشتنیش بە نەزانەکان. دەمم کردەوە و هەناسەبڕکێمە، چونکە پەرۆشی ڕاسپاردەکانی تۆم. ئاوڕم لێ بدەوە و لەگەڵم میهرەبان بە، وەک نەریتی خۆت بۆ ئەوانەی ناوی تۆیان خۆشدەوێت. هەنگاوەکانم لەسەر وتەکەت بچەسپێنە، مەهێڵە هیچ گوناهێک بەسەرمدا زاڵ بێت.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 119 بخوێنەوە