زەبوورەکان 121:119-144
زەبوورەکان 121:119-144 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
حوكم و دادپه‌روه‌ریم كردووه. ڕاده‌ستی سته‌مكارم مه‌كه. به‌ڵێن بده چاكه له‌گه‌ڵ به‌نده‌ی خۆت بكه‌یت، با لووتبه‌رزه‌كان نه‌مچه‌وسێننه‌وه. چاوم كز بوو له په‌رۆشیم بۆ ڕزگارییه‌كه‌ت. بۆ وشه‌ی باشخوازیت. به‌پێی میهره‌بانیه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ به‌نده‌كه‌ت ڕه‌فتار بكه. فێری فه‌رزه‌كانی خۆتم بكه. من به‌نده‌ی تۆم. تێم بگه‌یێنه. تا گه‌واهییه‌كانت بزانم. كاتی كاركردنه بۆ په‌روه‌ردگار. چونكه فێركردنه‌كانت شكێنراون. بۆیه حه‌زم له ڕاسپارده‌كانته، زیاتر له ئاڵتوون و له زێڕی پوخته‌كراو. بۆیه هه‌موو ڕاسپارده‌كانت له هه‌موو شتێک به ڕاست ده‌زانم. ڕقم له هه‌موو ڕێگایه‌كی چه‌وته. گه‌واهییه‌كانت سه‌رسوڕهێنه‌رن، بۆیه گیانم ده‌یانپارێزێت. ده‌ركه‌وتنی فه‌رمووده‌كانت ڕووناكی ده‌به‌خشێت، تێگه‌یشتنیش به نه‌زانه‌كان. ده‌مم كرده‌وه و هه‌ناسه‌بڕكێمه. چونكه په‌رۆشی ڕاسپارده‌كانتم. ئاوڕم لێ بده‌ره‌وه و له‌گه‌ڵم میهره‌بان به، وه‌ک ڕه‌وا بۆ ئه‌وانه‌ی ناوی تۆیان خۆش ده‌وێت. هه‌نگاوه‌كانم له وشه‌كه‌ت جێگیر بكه. مه‌هێڵه هیچ تاوانێک به‌سه‌رمدا زاڵ بێت. له سته‌می مرۆڤ بمكڕه‌وه. تا ڕاسپارده‌كانت بپارێزم. ڕووت به‌سه‌ر به‌نده‌ی خۆتدا بدره‌وشێنه‌وه، فێری فه‌رزه‌كانی خۆتم بكه. جۆگه‌ی ئاو له چاوه‌كانم داده‌ڕژێت. چونكه فێركردنه‌كانی تۆیان په‌یڕه‌و نه‌كردووه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ باشخوازیت، حوكمه‌كانت ڕاستن. ئه‌و گه‌واهیانه‌ی فه‌رمانت پێ داوه ڕه‌وان و جێی متمانه‌ن. دڵگه‌رمیم سووتاندمی، چونكه دوژمنانم فه‌رمووده‌كانی تۆیان له‌بیركردووه. وشه‌ی تۆ زۆر بێگه‌رده، به‌نده‌كه‌ت حه‌زی لێیه‌تی. من بچووک و ڕه‌تكراوه‌م، به‌ڵام ڕاسپارده‌كانت له یادناكه‌م. دادپه‌روه‌ریت تاهه‌تایه دادپه‌روه‌ریه، فێركردنه‌كانت ڕه‌وان. ته‌نگانه و ناخۆشیم تووش بووه. به‌ڵام فه‌رمانه‌كانت شادیی منن. گه‌واهییه‌كانت تاهه‌تایه دادپه‌روه‌رن. تێم بگه‌یه‌نه تا بژیم.
زەبوورەکان 121:119-144 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دادپەروەری و ڕاستودروستیم بەجێهێناوە، ڕادەستی زۆردارم مەکە. بەڵێن بدە چاکە لەگەڵ خزمەتکاری خۆت بکەیت، با لووتبەرزەکان ستەمم لێ نەکەن. چاوم شل بوو لە پەرۆشیم بۆ ڕزگارییەکەت، بۆ بەجێهێنانی بەڵێنە ڕاستودروستەکەت. بەپێی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت ڕەفتار بکە، فێری فەرزەکانی خۆتم بکە. من خزمەتکاری تۆم، تێمبگەیەنە، بۆ ئەوەی لە یاساکانت تێبگەم. ئەی یەزدان، کاتی کارکردنی تۆیە، چونکە فێرکردنی تۆ شکێنراوە. لەبەر ئەوەی حەز لە ڕاسپاردەکانت دەکەم زیاتر لە زێڕ، لە زێڕی پوختەکراو، هەروەها لەبەر ئەوەی هەموو ڕێنماییەکانت بە ڕاست دەزانم، ڕقم لە هەموو ڕێگایەکی خوارە. یاساکانت سەرسوڕهێنەرە، بۆیە گیانم پەیڕەویان دەکات. ڕوونکردنەوەی فەرمایشتەکانت ڕووناکی دەبەخشێت، تێگەیشتنیش بە نەزانەکان. دەمم کردەوە و هەناسەبڕکێمە، چونکە پەرۆشی ڕاسپاردەکانی تۆم. ئاوڕم لێ بدەوە و لەگەڵم میهرەبان بە، وەک نەریتی خۆت بۆ ئەوانەی ناوی تۆیان خۆشدەوێت. هەنگاوەکانم لەسەر وتەکەت بچەسپێنە، مەهێڵە هیچ گوناهێک بەسەرمدا زاڵ بێت. لە زۆرداری مرۆڤ بمکڕەوە، بۆ ئەوەی ڕێنماییەکانی تۆ پەیڕەو بکەم. ڕووت بەسەر خزمەتکاری خۆتدا بدرەوشێنەوە، فێری فەرزەکانی خۆتم بکە. جۆگەی ئاو لە چاوەکانم دادەڕژێت، چونکە فێرکردنت پەیڕەو ناکرێت. ئەی یەزدان، تۆ ڕاستودروستیت، حوکمەکانت ڕاستن. ئەو یاسایانەی دەرتکردووە ڕاستودروستن و بە تەواوی جێی متمانەن. دڵگەرمیم سووتاندمی، چونکە دوژمنانم فەرمانەکانی تۆیان لەبیر کردووە. بەڵێنی تۆ زۆر تاقیکراوەتەوە، خزمەتکارەکەت حەزی لێیەتی. من بچووک و ڕیسوام، بەڵام ڕێنماییەکانت لە یاد ناکەم. ڕاستودروستیت هەتاهەتایی تەواوە و فێرکردنت ڕاستە. تەنگانە و ناخۆشیم تووش بووە، بەڵام ڕاسپاردەکانت شادی منن. یاساکانت هەتاهەتایە ڕاستودروستن، تێمبگەیەنە بۆ ئەوەی بژیم.