لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 113:119-128

زەبوورەکان 113:119-128 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ڕقم له‌ كه‌سانی دوودڵه‌، حه‌زم له‌ فێركردنه‌كانی تۆیه‌. تۆ په‌ناگا و قه‌ڵغانی منیت. هیوام به‌ فه‌رمووده‌ی تۆیه‌. ئه‌ی به‌دكاره‌كان لێم دووركه‌ونه‌وه‌. تاكو ڕاسپارده‌كانی خودای خۆم بپارێزم. به‌پێی فه‌رموودكه‌ی خۆت پشتم بگره‌ تا بژیم. له‌ ئومێدی خۆم شه‌رمه‌زارم مه‌كه‌. پشتم بگره‌ و ڕزگارده‌بم. هه‌میشه‌ چاوم له‌ فه‌رزه‌كانت ده‌بێت. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ فه‌رزه‌كانت گومڕا بوون ڕه‌تیان ده‌كه‌یته‌وه‌، چونكه‌ فێڵه‌كانیان پووچه‌. هه‌موو به‌دكارانی زه‌وی وه‌ک خڵت جیا ده‌كه‌یته‌وه‌، بۆیه‌ حه‌زم له‌ گه‌واهیه‌كانته‌. له‌شم له‌ تۆقینی تۆ ده‌له‌رزێت و له‌ حوكمه‌كانت ده‌ترسم. حوكم و دادپه‌روه‌ریم كردووه‌. ڕاده‌ستی سته‌مكارم مه‌كه‌. به‌ڵێن بده‌ چاكه‌ له‌گه‌ڵ به‌نده‌ی خۆت بكه‌یت، با لووتبه‌رزه‌كان نه‌مچه‌وسێننه‌وه‌. چاوم كز بوو له‌ په‌رۆشیم بۆ ڕزگارییه‌كه‌ت. بۆ وشه‌ی باشخوازیت. به‌پێی میهره‌بانیه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ به‌نده‌كه‌ت ڕه‌فتار بكه‌. فێری فه‌رزه‌كانی خۆتم بكه‌. من به‌نده‌ی تۆم. تێم بگه‌یێنه‌‌. تا گه‌واهییه‌كانت بزانم. كاتی كاركردنه‌ بۆ په‌روه‌ردگار. چونكه‌ فێركردنه‌كانت شكێنراون. بۆیه‌ حه‌زم له‌ ڕاسپارده‌كانته‌، زیاتر له‌ ئاڵتوون و له‌ زێڕی پوخته‌كراو. بۆیه‌ هه‌موو ڕاسپارده‌كانت له‌ هه‌موو شتێک به‌ ڕاست ده‌زانم. ڕقم له‌ هه‌موو ڕێگایه‌كی چه‌وته‌.

زەبوورەکان 113:119-128 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ڕقم لە کەسانی دوودڵە، حەزم لە فێرکردنی تۆیە. تۆ پەناگا و قەڵغانی منیت، هیوام بە بەڵێنی تۆیە. ئەی بەدکارەکان، لێم دوور بکەونەوە، تاکو ڕاسپاردەکانی خودای خۆم پەیڕەو بکەم. بەپێی بەڵێنەکەی خۆت پشتم بگرە هەتا بژیم، لە ئومێدی خۆم شەرمەزارم مەکە. پشتم بگرە و ڕزگاردەبم، هەمیشە چاوم لە فەرزەکانت دەبێت. هەموو ئەوانەی لە فەرزەکانی تۆ گومڕا بوون ڕەتیان دەکەیتەوە، چونکە فێڵەکەیان پووچە. هەموو بەدکارانی زەوی وەک خڵت جیا دەکەیتەوە، بۆیە حەزم لە یاساکانتە. لەشم لە تۆقینی تۆ دەلەرزێت و لە حوکمەکانت دەترسم. دادپەروەری و ڕاستودروستیم بەجێهێناوە، ڕادەستی زۆردارم مەکە. بەڵێن بدە چاکە لەگەڵ خزمەتکاری خۆت بکەیت، با لووتبەرزەکان ستەمم لێ نەکەن. چاوم شل بوو لە پەرۆشیم بۆ ڕزگارییەکەت، بۆ بەجێهێنانی بەڵێنە ڕاستودروستەکەت. بەپێی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت ڕەفتار بکە، فێری فەرزەکانی خۆتم بکە. من خزمەتکاری تۆم، تێمبگەیەنە، بۆ ئەوەی لە یاساکانت تێبگەم. ئەی یەزدان، کاتی کارکردنی تۆیە، چونکە فێرکردنی تۆ شکێنراوە. لەبەر ئەوەی حەز لە ڕاسپاردەکانت دەکەم زیاتر لە زێڕ، لە زێڕی پوختەکراو، هەروەها لەبەر ئەوەی هەموو ڕێنماییەکانت بە ڕاست دەزانم، ڕقم لە هەموو ڕێگایەکی خوارە.