لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 105:119-176

زەبوورەکان 105:119-176 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

وشەکانی تۆ چرایە بۆ پێیەکانم، ڕووناکییە بۆ ڕێگام. سوێندم خواردووە و بەجێی دەهێنم، کە ملکەچی حوکمە ڕاستودروستەکانت دەبم. ئەی یەزدان، زۆر ئازارم چێژتووە، جا بەپێی بەڵێنی خۆت بمژیێنەوە. ئەی یەزدان، بەو ستایشە ڕازی بە کەوا هەردەم لەسەر لێوانمە. حوکمەکانی خۆتم فێر بکە. هەمیشە گیانم لەناو دەستمدایە، بەڵام فێرکردنی تۆ لەبیرناکەم. بەدکاران تەڵەیان بۆم ناوەتەوە، بەڵام من لە ڕێنماییەکانی تۆ گومڕا نابم. یاساکانت هەتاهەتایە گەنجینەن بۆ من، چونکە ئەوان شادی دڵمن. دڵم بۆ بەجێهێنانی فەرزەکانت تەرخان دەکەم، هەتاهەتایە و هەتا کۆتایی. ڕقم لە کەسانی دوودڵە، حەزم لە فێرکردنی تۆیە. تۆ پەناگا و قەڵغانی منیت، هیوام بە بەڵێنی تۆیە. ئەی بەدکارەکان، لێم دوور بکەونەوە، تاکو ڕاسپاردەکانی خودای خۆم پەیڕەو بکەم. بەپێی بەڵێنەکەی خۆت پشتم بگرە هەتا بژیم، لە ئومێدی خۆم شەرمەزارم مەکە. پشتم بگرە و ڕزگاردەبم، هەمیشە چاوم لە فەرزەکانت دەبێت. هەموو ئەوانەی لە فەرزەکانی تۆ گومڕا بوون ڕەتیان دەکەیتەوە، چونکە فێڵەکەیان پووچە. هەموو بەدکارانی زەوی وەک خڵت جیا دەکەیتەوە، بۆیە حەزم لە یاساکانتە. لەشم لە تۆقینی تۆ دەلەرزێت و لە حوکمەکانت دەترسم. دادپەروەری و ڕاستودروستیم بەجێهێناوە، ڕادەستی زۆردارم مەکە. بەڵێن بدە چاکە لەگەڵ خزمەتکاری خۆت بکەیت، با لووتبەرزەکان ستەمم لێ نەکەن. چاوم شل بوو لە پەرۆشیم بۆ ڕزگارییەکەت، بۆ بەجێهێنانی بەڵێنە ڕاستودروستەکەت. بەپێی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت ڕەفتار بکە، فێری فەرزەکانی خۆتم بکە. من خزمەتکاری تۆم، تێمبگەیەنە، بۆ ئەوەی لە یاساکانت تێبگەم. ئەی یەزدان، کاتی کارکردنی تۆیە، چونکە فێرکردنی تۆ شکێنراوە. لەبەر ئەوەی حەز لە ڕاسپاردەکانت دەکەم زیاتر لە زێڕ، لە زێڕی پوختەکراو، هەروەها لەبەر ئەوەی هەموو ڕێنماییەکانت بە ڕاست دەزانم، ڕقم لە هەموو ڕێگایەکی خوارە. یاساکانت سەرسوڕهێنەرە، بۆیە گیانم پەیڕەویان دەکات. ڕوونکردنەوەی فەرمایشتەکانت ڕووناکی دەبەخشێت، تێگەیشتنیش بە نەزانەکان. دەمم کردەوە و هەناسەبڕکێمە، چونکە پەرۆشی ڕاسپاردەکانی تۆم. ئاوڕم لێ بدەوە و لەگەڵم میهرەبان بە، وەک نەریتی خۆت بۆ ئەوانەی ناوی تۆیان خۆشدەوێت. هەنگاوەکانم لەسەر وتەکەت بچەسپێنە، مەهێڵە هیچ گوناهێک بەسەرمدا زاڵ بێت. لە زۆرداری مرۆڤ بمکڕەوە، بۆ ئەوەی ڕێنماییەکانی تۆ پەیڕەو بکەم. ڕووت بەسەر خزمەتکاری خۆتدا بدرەوشێنەوە، فێری فەرزەکانی خۆتم بکە. جۆگەی ئاو لە چاوەکانم دادەڕژێت، چونکە فێرکردنت پەیڕەو ناکرێت. ئەی یەزدان، تۆ ڕاستودروستیت، حوکمەکانت ڕاستن. ئەو یاسایانەی دەرتکردووە ڕاستودروستن و بە تەواوی جێی متمانەن. دڵگەرمیم سووتاندمی، چونکە دوژمنانم فەرمانەکانی تۆیان لەبیر کردووە. بەڵێنی تۆ زۆر تاقیکراوەتەوە، خزمەتکارەکەت حەزی لێیەتی. من بچووک و ڕیسوام، بەڵام ڕێنماییەکانت لە یاد ناکەم. ڕاستودروستیت هەتاهەتایی تەواوە و فێرکردنت ڕاستە. تەنگانە و ناخۆشیم تووش بووە، بەڵام ڕاسپاردەکانت شادی منن. یاساکانت هەتاهەتایە ڕاستودروستن، تێمبگەیەنە بۆ ئەوەی بژیم. پڕ بە دڵ هاوار دەکەم، ئەی یەزدان، وەڵامم بدەوە، فەرزەکانت بەجێدەهێنم. هاوار بۆ تۆ دەکەم، ڕزگارم بکە! یاساکانت پەیڕەو دەکەم. پێش بەرەبەیان هەڵدەستم و هاوارت بۆ دەهێنم، ئومێدم بە بەڵێنی تۆ هەیە. بە درێژایی شەو بەئاگام، بۆ ئەوەی لە بەڵێنەکانت وردببمەوە. بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت گوێ لە دەنگم بگرە، ئەی یەزدان، بەگوێرەی حوکمەکانت بمژیێنەوە. پیلانگێڕان نزیک بوونەوە، لە فێرکردنی تۆ دوور کەوتوونەتەوە. بەڵام ئەی یەزدان، تۆ زۆر نزیکیت، هەموو ڕاسپاردەکانت ڕاستن. لەمێژە لە یاساکانت دەزانم، کە بۆ هەتاهەتایە داتناوە. سەیری ئازارم بکە و دەربازم بکە، چونکە فێرکردنی تۆ لەبیر ناکەم. پارێزەری لە گرفتەکەم بکە و بمکڕەوە، بەگوێرەی بەڵێنەکەت بمژیێنەوە. ڕزگاری لە بەدکاران دوورە، چونکە بەدوای فەرزەکانتدا ناگەڕێن. ئەی یەزدان، بەزەییت زۆرە، بەگوێرەی حوکمەکانت بمژیێنەوە. دوژمنانم و ئەوانەی دەمچەوسێننەوە زۆرن، بەڵام لە یاساکانی تۆ لام نەداوە. ناپاکەکانم بینی بێزم هاتەوە، چونکە گوێڕایەڵی فەرمانەکانت نەبوون. ببینە چەندە حەزم لە ڕێنماییەکانتە، ئەی یەزدان، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بمژیێنەوە. هەموو وشەکانی تۆ ڕاستییە، هەموو حوکمە ڕاستودروستەکانی هەتاهەتایین. میرەکان بەبێ هۆ دەمچەوسێننەوە، بەڵام دڵم لە فەرمایشتی تۆ دەتۆقێت. بە بەڵێنەکانت دڵشاد دەبم، وەک یەکێک دەستکەوتێکی زۆری چنگکەوتبێت. ڕقم لە درۆیە و قێزم لێی دەبێتەوە، بەڵام حەزم لە فێرکردنی تۆیە. ڕۆژانە حەوت جار ستایشت دەکەم، بۆ حوکمە ڕاستودروستەکانت. ئاشتیێکی گەورە بۆ ئەوانەی حەز لە فێرکردنت دەکەن، هیچ شتێک بۆیان نابێتە کۆسپ. ئەی یەزدان، هیوام بە ڕزگاریی تۆیە، ڕاسپاردەکانی تۆ پەیڕەو دەکەم. گیانم یاساکانت پەیڕەو دەکات، چونکە زۆر حەزم لێیەتی. ڕێنمایی و یاساکانی تۆ پەیڕەو دەکەم، چونکە هەموو ڕێگاکانم لەبەردەمتن. ئەی یەزدان، با هاوارم بگاتە بەردەمت، بەگوێرەی پەیمانی خۆت تێمبگەیەنە. با پاڕانەوەم بێتە بەردەمت، بەگوێرەی بەڵێنەکەت دەربازم بکە. با لێوم ستایشی لێ بڕژێت، چونکە فێری فەرزەکانی خۆتم دەکەیت. با زمانم گۆرانی بەسەر وتەکەتدا بڵێ، چونکە هەموو ڕاسپاردەکانت ڕاستودروستن. با دەستت ئامادەبێت بۆ یارمەتیم، چونکە ڕێنماییەکانی تۆم هەڵبژاردووە. ئەی یەزدان، من بە پەرۆشم بۆ ڕزگاریی تۆ، فێرکردنت شادی منە. با گیانم بژیێتەوە بۆ ئەوەی ستایشت بکەم، حوکمەکانت یارمەتیم بدات. وەک بەرخی وێڵ گومڕا بووم، بەدوای خزمەتکارەکەتدا بگەڕێ، چونکە ڕاسپاردەکانی تۆم لەبیر نەکردووە.

زەبوورەکان 105:119-176 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

وشه‌كانت چرایه‌ بۆ پێیه‌كانم، ڕووناكییه‌ بۆ ڕێگام. سوێندم خواردووه‌ و به‌جێی ده‌هێنم. كه‌ باشخوازیی حوكمه‌كانت بپارێزم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، زۆر ئازارم چێژتووه‌. جا به‌پێی فه‌رمووده‌كه‌ت بمژیێنه‌وه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌ ستایشه‌ خۆویسته‌كانی ده‌مم ڕازی به‌، حوكمه‌كانی خۆتم فێر بكه‌. هه‌میشه‌ گیانم له‌نێو ده‌ستمدایه‌. به‌ڵام فێركردنه‌كانی تۆ له‌بیرناكه‌م. به‌دكاران ته‌ڵه‌یان بۆم ناوه‌ته‌وه‌. به‌ڵام من له‌ ڕاسپارده‌ی تۆ گومڕا نه‌بووم. گه‌واهییه‌كانت تاهه‌تایه‌ میراتن بۆ من. چونكه‌ ئه‌وان شادیی دڵمن. دڵم بۆ به‌جێهێنانی فه‌رزه‌كانت ته‌رخان ده‌كه‌م. تاهه‌تایه‌ و تا كۆتایی. ڕقم له‌ كه‌سانی دوودڵه‌، حه‌زم له‌ فێركردنه‌كانی تۆیه‌. تۆ په‌ناگا و قه‌ڵغانی منیت. هیوام به‌ فه‌رمووده‌ی تۆیه‌. ئه‌ی به‌دكاره‌كان لێم دووركه‌ونه‌وه‌. تاكو ڕاسپارده‌كانی خودای خۆم بپارێزم. به‌پێی فه‌رموودكه‌ی خۆت پشتم بگره‌ تا بژیم. له‌ ئومێدی خۆم شه‌رمه‌زارم مه‌كه‌. پشتم بگره‌ و ڕزگارده‌بم. هه‌میشه‌ چاوم له‌ فه‌رزه‌كانت ده‌بێت. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ فه‌رزه‌كانت گومڕا بوون ڕه‌تیان ده‌كه‌یته‌وه‌، چونكه‌ فێڵه‌كانیان پووچه‌. هه‌موو به‌دكارانی زه‌وی وه‌ک خڵت جیا ده‌كه‌یته‌وه‌، بۆیه‌ حه‌زم له‌ گه‌واهیه‌كانته‌. له‌شم له‌ تۆقینی تۆ ده‌له‌رزێت و له‌ حوكمه‌كانت ده‌ترسم. حوكم و دادپه‌روه‌ریم كردووه‌. ڕاده‌ستی سته‌مكارم مه‌كه‌. به‌ڵێن بده‌ چاكه‌ له‌گه‌ڵ به‌نده‌ی خۆت بكه‌یت، با لووتبه‌رزه‌كان نه‌مچه‌وسێننه‌وه‌. چاوم كز بوو له‌ په‌رۆشیم بۆ ڕزگارییه‌كه‌ت. بۆ وشه‌ی باشخوازیت. به‌پێی میهره‌بانیه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ به‌نده‌كه‌ت ڕه‌فتار بكه‌. فێری فه‌رزه‌كانی خۆتم بكه‌. من به‌نده‌ی تۆم. تێم بگه‌یێنه‌‌. تا گه‌واهییه‌كانت بزانم. كاتی كاركردنه‌ بۆ په‌روه‌ردگار. چونكه‌ فێركردنه‌كانت شكێنراون. بۆیه‌ حه‌زم له‌ ڕاسپارده‌كانته‌، زیاتر له‌ ئاڵتوون و له‌ زێڕی پوخته‌كراو. بۆیه‌ هه‌موو ڕاسپارده‌كانت له‌ هه‌موو شتێک به‌ ڕاست ده‌زانم. ڕقم له‌ هه‌موو ڕێگایه‌كی چه‌وته‌. گه‌واهییه‌كانت سه‌رسوڕهێنه‌رن، بۆیه‌ گیانم ده‌یانپارێزێت. ده‌ركه‌وتنی فه‌رمووده‌كانت ڕووناكی ده‌به‌خشێت، تێگه‌یشتنیش به‌ نه‌زانه‌كان. ده‌مم كرده‌وه‌ و هه‌ناسه‌بڕكێمه‌. چونكه‌ په‌رۆشی ڕاسپارده‌كانتم. ئاوڕم لێ‌ بده‌ره‌وه‌ و له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌، وه‌ک ڕه‌وا بۆ ئه‌وانه‌ی ناوی تۆیان خۆش ده‌وێت. هه‌نگاوه‌كانم له‌ وشه‌كه‌ت جێگیر بكه‌. مه‌هێڵه‌ هیچ تاوانێک به‌سه‌رمدا زاڵ بێت. له‌ سته‌می مرۆڤ بمكڕه‌وه‌. تا ڕاسپارده‌كانت بپارێزم. ڕووت به‌سه‌ر به‌نده‌ی خۆتدا بدره‌وشێنه‌وه‌، فێری فه‌رزه‌كانی خۆتم بكه‌. جۆگه‌ی ئاو له‌ چاوه‌كانم داده‌ڕژێت. چونكه‌ فێركردنه‌كانی تۆیان په‌یڕه‌و نه‌كردووه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ باشخوازیت، حوكمه‌كانت ڕاستن. ئه‌و گه‌واهیانه‌ی فه‌رمانت پێ داوه‌ ڕه‌وان و جێی متمانه‌ن. دڵگه‌رمیم سووتاندمی، چونكه‌ دوژمنانم فه‌رمووده‌كانی تۆیان له‌بیركردووه‌. وشه‌ی تۆ زۆر بێگه‌رده‌، به‌نده‌كه‌ت حه‌زی لێیه‌تی. من بچووک و ڕه‌تكراوه‌م، به‌ڵام ڕاسپارده‌كانت له‌ یادناكه‌م. دادپه‌روه‌ریت تاهه‌تایه‌ دادپه‌روه‌ریه‌، فێركردنه‌كانت ڕه‌وان. ته‌نگانه‌ و ناخۆشیم تووش بووه‌. به‌ڵام فه‌رمانه‌كانت شادیی منن. گه‌واهییه‌كانت تاهه‌تایه‌ دادپه‌روه‌رن. تێم بگه‌یه‌نه‌ تا بژیم. پڕ به‌ دڵ هاوار ده‌كه‌م. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، وه‌ڵامم بده‌ره‌وه‌. فه‌رزه‌كانت ده‌پارێزم. هاوار بۆ تۆ ده‌كه‌م. ڕزگارم بكه‌، گه‌واهییه‌كانت ده‌پارێزم. هه‌ڵده‌ستم پێش به‌ره‌به‌یان هاوارت بۆ ده‌هێنم. چاوه‌ڕێی فه‌رمووده‌كانی تۆ ده‌كه‌م. به‌درێژایی شه‌و به‌ئاگام، تا له‌ فه‌رمووده‌كانت وردببمه‌وه‌. به‌گوێره‌ی میهره‌بانیه‌كه‌ت گوێ‌ له‌ ده‌نگم بگره‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانت بمژیێنه‌وه‌. پیلانگێڕان نزیک بوونه‌وه‌. له‌ فێركردنه‌كانت دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ زۆر نزیكیت، هه‌موو راسپارده‌كانت ڕه‌وان. له‌ مێژه‌وه‌ له‌ گه‌واهییه‌كانت ده‌زانم، كه‌ بۆ تاهه‌تایه‌ داتناون. سه‌یری زه‌لیلیم بكه‌ و ده‌ربازم بكه‌. چونكه‌ فێركردنه‌كانی تۆ له‌بیر ناكه‌م. پارێزه‌ری له‌ گرفته‌كه‌م بكه‌ و بمكڕه‌وه‌. به‌گوێره‌ی وشه‌كه‌ت بمژیێنه‌وه‌. ڕزگاری له‌ به‌دكاران دووره‌. چونكه‌ فه‌رزه‌كانی تۆیان نه‌ویست. به‌زه‌ییت زۆره‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار. به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانت بمژیێنه‌وه‌. دوژمنانم و ئه‌وانه‌ی دوام ده‌مچه‌وسێننه‌وه‌ زۆرن. به‌ڵام له‌ گه‌واهییه‌كانی تۆ لام نه‌داوه‌. ناپاكانم بینی بێزم هاته‌وه‌. ئه‌وانه‌ی وشه‌ی تۆیان له‌به‌رچاو نه‌گرتووه‌. ببینه‌ كه‌ حه‌ز له‌ ڕاسپارده‌كانت ده‌كه‌م. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌گوێره‌ی میهره‌بانیه‌كه‌ت بمژیێنه‌وه‌. سه‌راپای وشه‌كانت ڕه‌وایه‌‌. هه‌موو حوكمه‌ دادپه‌روه‌رییه‌كانت تاهه‌تایین. سه‌رۆكه‌كان به‌بێ‌ هۆ ده‌مچه‌وسێننه‌وه‌. به‌ڵام دڵم له‌ فه‌رمووده‌كه‌ی تۆ ده‌له‌رزێت. به فه‌رمووده‌كانت‌ دڵشاد ده‌بم، وه‌ک یه‌كێک ده‌ستكه‌وتێكی زۆری چنگ كه‌وتبێت. ڕق و قینم له‌ درۆیه‌، حه‌زم له‌ فێركردنه‌كانی تۆیه‌. ڕۆژی حه‌وت جار ستایشت ده‌كه‌م، بۆ دادپه‌روه‌ریی حوكمه‌كانت. ئه‌وانه‌ی حه‌ز له‌ فێركردنه‌كانت ده‌كه‌ن له‌وپه‌ڕی ئاشتیدان. ساتمه‌ له‌ هیچ شتێ‌ ناكه‌ن. هیوام به‌ ڕزگاریی تۆیه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار. به‌ ڕاسپارده‌كانی تۆم كرد. گیانم گه‌واهییه‌كانی تۆی پاراست. زۆر حه‌زم لێیانه‌. ڕاسپارده‌ و گه‌واهیه‌كانی تۆ ده‌پارێزم، چونكه‌ هه‌موو ڕێگاكانم له‌ به‌رده‌متدان. ئه‌ی په‌روه‌ردگار با هاوارم بگاته‌ لات. به‌گوێره‌ی فه‌رمووده‌كه‌ت تێم بگه‌یه‌نه‌. با پاڕانه‌وه‌م بچێته‌ ئاماده‌گیت. به‌گوێره‌ی وشه‌كه‌ت ده‌ربازم بكه‌. با لێوم ستایشی لێ‌ بڕژێت، چونكه‌ فێری فه‌رزه‌كانی خۆتم ده‌كه‌یت. با زمانم گۆرانی به‌سه‌ر فه‌رمووده‌كانت بڵێ، چونكه‌ هه‌موو ڕاسپارده‌كانت دادپه‌روه‌رین. با ده‌ستت ئاماده‌بێت بۆ یارمه‌تیم. چونكه‌ ڕاسپارده‌كانی تۆم هه‌ڵبژاردووه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، من به‌ په‌رۆشم بۆ ڕزگاریی تۆ، فێركردنه‌كانت شادیی منن. با گیانم بژیێته‌وه‌ تا ستایشت بكه‌م، حوكمه‌كانت یارمه‌تیم بدات. وه‌ک به‌رخی وێڵ گومڕا بووم. به‌ دوای به‌نده‌كه‌تدا بگه‌ڕێ‌، چونكه‌ ڕاسپارده‌كانتم له‌بیر نه‌كردووه‌.