زەبوورەکان 2:115-9
زەبوورەکان 2:115-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆچی نه‌ته‌وه‌كان بڵێن: “كوا خوداوه‌ندیان له‌كوێیه؟” خوداوه‌ندمان له ئاسمانه. هه‌رچی حه‌ز بكات، ده‌یكات. بته‌كانیان زیو و زێڕه. ده‌ستكردی مرۆڤه. ده‌میان هه‌یه و قسه ناكه‌ن. چاویان هه‌یه و نابینن. گوێیان هه‌یه و نابیستن. لووتیان هه‌یه و بۆن ناكه‌ن. ده‌ستیان هه‌یه به‌ڵام ده‌ست له هیچ ناده‌ن. پێیان هه‌یه و ڕێ ناكه‌ن. ده‌نگ له گه‌روویان نایه‌ته‌ده‌ر. دروستكه‌ره‌كانیان وه‌ک ئه‌وانن، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه پشتیان پێ ده‌به‌ستن. ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسڕائیل، پشت به په‌روه‌ردگار ببه‌ستن. ئه‌و یارمه‌تیده‌ر و قه‌ڵغانیانه.
زەبوورەکان 2:115-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆچی نەتەوەکان بڵێن: «کوا، خودایان لەکوێیە؟» خودامان لە ئاسمانە، هەرچی حەز بکات، دەیکات. بتەکانیان زێڕ و زیون، دەستکردی مرۆڤن. دەمیان هەیە، بەڵام قسە ناکەن، چاویان هەیە، بەڵام نابینن، گوێیان هەیە، بەڵام نابیستن، لووتیان هەیە، بەڵام بۆن ناکەن، دەستیان هەیە، بەڵام دەست لە هیچ نادەن، پێیان هەیە، بەڵام ناڕۆن، دەنگ لە گەروویان نایەتە دەرەوە. دروستکەرەکانیان وەک ئەوان دەبن، هەروەها هەموو ئەوانەش کە پشتیان پێ دەبەستن. ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، پشت بە یەزدان ببەستن. ئەو یارمەتیدەر و قەڵغانیانە.