زەبوورەکان 1:111-10
زەبوورەکان 1:111-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌لیلویا. به هه‌موو دڵه‌وه سوپاسی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م، له كۆڕی سه‌رڕاستان و له كۆبوونه‌وه‌كان. كرده‌وه‌كانی په‌روه‌ردگار مه‌زنن. هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێی ورد ده‌بنه‌وه خۆشی لێ ده‌بینن. به‌رز و شكۆمه‌نده كرده‌وه‌كانی، دادپه‌روه‌رییه‌كه‌شی تاهه‌تایه ده‌مێنێت. وایكردووه كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی یاد بكرێنه‌وه. په‌روه‌ردگار به‌سۆز ومیهره‌بانه. خواردن ده‌داته ئه‌وانه‌ی لێی ده‌ترسن. هه‌میشه په‌یمانی خۆیی له‌بیره. هێزی كرده‌وه‌كانی خۆی نیشانی گه‌له‌كه‌ی داوه، به‌وه‌ی كه میراتی نه‌ته‌وه‌كانی پێداون. كرده‌وه‌كانی ده‌ستی سه‌رڕاستی و ڕه‌وایه. هه‌موو ڕاسپارده‌كانی جێی متمانه‌ن. تاهه‌تایه جێگیرن، به ڕه‌وا و ڕاسته‌ڕێ دروست كراون. كڕینه‌وه‌ی بۆ گه‌لی خۆی نارد. فه‌رمانی تاهه‌تایی بۆ په‌یمانه‌كه‌ی داوه. پارسا و سامناكه ناوی. سه‌ری دانایی ترسی په‌روه‌ردگاره. تێگه‌یشتنێكی باشه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كاری پێده‌كه‌ن. ستایشه‌كه‌ی تاهه‌تایه ماوه.
زەبوورەکان 1:111-10 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
هەلیلویا! بە هەموو دڵەوە ستایشی یەزدان دەکەم، لە ئەنجومەنی سەرڕاستان و لە کۆبوونەوەکان. کردارەکانی یەزدان مەزنن، هەموو ئەوانەی لێی ورد دەبنەوە خۆشی لێ دەبینن. بەرز و شکۆمەندە کردارەکانی، ڕاستودروستییەکەشی هەتاهەتایە چەسپاوە. وای کردووە کارە سەرسوڕهێنەرەکانی یاد بکرێنەوە، یەزدان میهرەبان و بە بەزەییە. خواردن دەداتە ئەوانەی لێی دەترسن، هەمیشە پەیمانی خۆی لەبیرە. هێزی کردارەکانی خۆی نیشانی گەلەکەی داوە، بەوەی کە میراتی نەتەوەکانی پێداون. کردارەکانی دەستی دڵسۆزی و دادپەروەرییە، ڕێنماییەکانی جێی متمانەن، هەتاهەتایە چەسپاون، بە دڵسۆزی و سەرڕاستی دروستکراون. کڕینەوەی بۆ گەلی خۆی نارد، فەرمانی هەتاهەتایی بۆ پەیمانەکەی داوە، پیرۆز و سامناکە ناوی. لەخواترسی سەرەتای داناییە، تێگەیشتنێکی باشە بۆ هەموو ئەوانەی کار بە ڕێنماییەکانی دەکەن. ستایش‌کردن بۆ ئەوە هەتاهەتایە چەسپاوە.