زەبوورەکان 1:110-5
زەبوورەکان 1:110-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌روه‌ردگار به په‌روه‌ردگارمی فه‌رموو: “له ده‌سته‌ڕاستم دانیشه. تاكو دوژمنانت بخه‌مه ته‌خته‌پێ بۆ پێیه‌كانت”. په‌روه‌ردگار دارده‌ستی توانات له سیهیۆنه‌وه ده‌نێرێت. له‌نێو دوژمنه‌كانت فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌یت. گه‌له‌كه‌ت له ڕۆژی هێزت خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به ئاراییشتێكی پارساوه له منداڵدانی به‌ره‌به‌یانه‌وه، تۆ شه‌ونم له گه‌نجییه‌تیت وه‌رده‌گرێت. په‌روه‌ردگار سوێندی خواردووه و پاشگه‌ز نابێته‌وه: “تاهه‌تایه تۆ كاهینیت له پله‌ی مه‌لكزده‌ق”. په‌روه‌ردگارم له‌لای ڕاستته، له ڕۆژی تووڕه‌یی پاشایان وردوخاش ده‌كات.
زەبوورەکان 1:110-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو: «لە دەستەڕاستم دابنیشە، هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ بۆ پێیەکانت.» یەزدان لە سییۆنەوە هێز و دەسەڵاتەکەت فراوان دەکات، لەناو دوژمنەکانت فەرمانڕەوایەتی دەکەیت. گەلەکەت لە ڕۆژی هێزت خۆیان پێشکەش دەکەن، بە ئاراییشتێکی پیرۆزەوە لە منداڵدانی بەرەبەیانەوە، تۆ شەونم لە گەنجییەتیت وەردەگریت. یەزدان سوێندی خواردووە و بڕیاری ناگۆڕێت: «هەتاهەتایە تۆ کاهینیت لە پلەی مەلکیسادق.» خاوەن شکۆ لە دەستەڕاستی تۆیە، لە ڕۆژی تووڕەییەکەی پاشایان وردوخاش دەکات.