لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 16:109-31

زەبوورەکان 16:109-31 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیری نه‌كرده‌وه‌ میهره‌بانی بنوێنێت، به‌ڵكو كه‌سی هه‌ژار و نه‌دار و دڵشكاوی ڕاوناوه‌ و كوشتووه‌. حه‌زی له‌ نه‌فره‌ت بوو، بۆی هات، دڵشاد نه‌بوو به‌ داڕشت، لێی دووركه‌وته‌وه‌. وه‌ک كراسی به‌ری، نه‌فره‌تی كردبووه‌ به‌ر، وه‌ک ئاو چووه‌ نێو له‌شی. وه‌ک ڕۆن چووه‌ نێو ئێسقانه‌كانی. با وه‌ک به‌رگێک بێ‌ له‌ خۆی بیپێچێته‌وه‌. هه‌میشه‌ وه‌ک پشتێنێک بێ‌ له‌ خۆی بیبه‌ستێت. با ئه‌مه‌ پاداشتی سكاڵاكارانم بێت له‌ لای په‌روه‌ردگارمه‌وه‌. ئه‌وانه‌ی به‌ خراپه‌ دژ به‌ گیانم ده‌دوێن. به‌ڵام تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست، له‌ پێناوی ناوی خۆت چاكه‌م له‌گه‌ڵ بكه‌. چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ت چاكه‌، ده‌ربازم بكه‌. چونكه‌ من هه‌ژار و نه‌دارم، دڵم له‌ ناخمدا برینداره‌. وه‌ک سێبه‌ری ئێواره‌ ده‌ڕۆم. وه‌ک كوللـه‌ هه‌ڵده‌وه‌رێم. ئه‌ژنۆم ده‌له‌رزێ له‌به‌ر ڕۆژووگرتن، له‌شم لاواز بووه‌ له‌ كه‌می چه‌وری. بووم به‌ شووره‌یی بۆیان، ده‌مبینن سه‌ر باده‌ده‌ن. ئه‌ی په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندم یارمه‌تیم بده‌. به‌گوێره‌ی میهره‌بانیه‌كه‌ت ڕزگارم بكه‌. با بزانن كه‌ ئه‌مه‌ ده‌ستی تۆیه‌. تۆ ئه‌مه‌ت كردووه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار. ئه‌وان نه‌فره‌ت ده‌كه‌ن، به‌ڵام تۆ داڕشت ده‌كه‌یت. هه‌ستان و شه‌رمه‌زار بوون. به‌ڵام به‌نده‌ی تۆ دڵخۆش بوو. با سكاڵاكارانم به‌رگی شه‌رم بپۆشن، با شه‌رمه‌زاری وه‌ک كه‌وا له‌ خۆیان بپێچن. به‌ ده‌می خۆم زۆر سوپاسی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م. له‌نێو خه‌ڵكێكی زۆر ستایشی ده‌كه‌م. چونكه‌ له‌ لای ڕاستی نه‌دار ڕاده‌وه‌ستێت. بۆ ڕزگاركردنی له‌وانه‌ی حوكمی به‌سه‌ر ده‌ده‌ن.

زەبوورەکان 16:109-31 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

لەبەر ئەوەی بیری نەکردەوە کە خۆشەویستی نەگۆڕ بنوێنێت، بەڵکو کەسی هەژار و نەدار و دڵشکاوی ڕاوناوە و کوشتووە. حەزی لە نەفرەت لێکردن بوو، با بۆی بێت! دڵشاد نەبوو بە داوای بەرەکەت بۆ کردن، با لێی دووربکەوێتەوە! نەفرەتی وەک کراس لەبەرکردبوو، وەک ئاو چووە ناو لەشی، وەک ڕۆن چووە ناو ئێسقانەکانی. با وەک بەرگێک بێ لە خۆی بیپێچێتەوە، هەمیشە وەک پشتێنێک بێ لە خۆی بیبەستێت! با ئەمە کرێی یەزدان بێت بۆ سکاڵاکارانم، ئەوانەی بە خراپە لە دژی من دەدوێن. بەڵام تۆ ئەی یەزدانی پەروەردگار، لە پێناوی ناوی خۆت چاکەم لەگەڵ بکە، دەربازم بکە، چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت چاکە. لەبەر ئەوەی من هەژار و نەدارم، دڵم لە ناخمدا بریندارە. وەک سێبەری ئێوارە دەڕۆم، وەک کوللە هەڵدەوەرێم. ئەژنۆم شل بووە لەبەر ڕۆژووگرتن، لەشم لاواز بووە لە کەمی چەوری. بووم بە سووکایەتی بۆیان، دەمبینن سەر بادەدەن. ئەی یەزدان، خودای من، یارمەتیم بدە، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت ڕزگارم بکە. با بزانن کە ئەمە دەستی تۆیە، ئەی یەزدان، کە تۆ ئەمەت کردووە. ئەوان نەفرەت دەکەن، بەڵام تۆ بەرەکەت دەدەیت، هەستان و شەرمەزار بوون، بەڵام خزمەتکاری تۆ دڵخۆش بوو. با سکاڵاکارانم بەرگی نامەردی بکەنە بەر، با شەرمەزاری وەک کەوا لە خۆیان بئاڵێنن. بە دەمی خۆم زۆر سوپاسی یەزدان دەکەم، لەنێو خەڵکێکی زۆر ستایشی دەکەم، چونکە ئەو لە دەستەڕاستی نەدار ڕادەوەستێت، بۆ ڕزگارکردنی لەوانەی حوکمی بەسەردا دەدەن.