زەبوورەکان 23:107-31
زەبوورەکان 23:107-31 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەندێک بە کەشتی دابەزینە ناو دەریا، ئەوانەی لە دەریای گەورە بازرگانییان دەکرد. ئەوان کارەکانی یەزدانیان بینی، کارە سەرسوڕهێنەرەکانی لە قووڵایی. بە قسەی ئەو ڕەشەبا هەستا، شەپۆلەکانی بەرزکردەوە. بەرز دەبنەوە بۆ ئاسمان، دادەبەزنە ناو قووڵاییەکان، گیانیان لە مەترسی دەتوێتەوە. وەک سەرخۆش سەرسم دەدەن و بە ئەملا و ئەولادا دەکەون، نازانن چی دەکەن. ئینجا لە تەنگانەیاندا هاواریان بۆ یەزدان کرد، ئەویش لە ناخۆشییەکانیان دەربازی کردن. ڕەشەبای هێدی کردەوە بۆ ئارامی، شەپۆلەکانی بێدەنگ کرد. دڵخۆش بوون، چونکە شەپۆلەکان هێمن بوونەوە، گەیاندیانی بەو بەندەرەی دەیانویست. با ئەوان ستایشی یەزدان بکەن بۆ خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی، بۆ کارە سەرسوڕهێنەرەکانی بۆ ئادەمیزاد،
زەبوورەکان 23:107-31 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
داده‌به‌زنه نێو ده‌ریا به كه‌شتی، ئه‌وانه‌ی له ئاوه زۆره‌كان كارده‌كه‌ن. ئه‌وان كاره‌كانی په‌روه‌ردگاریان بینی، كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی له قووڵایی. فه‌رمانی كرد و ڕه‌شه‌با هه‌ستا، شه‌پۆڵه‌كانی به‌رزكرده‌وه. به‌رزده‌بنه‌وه بۆ ئاسمانه‌كان. داده‌به‌زنه نێو قووڵاییه‌كان. گیانیان له مه‌ترسی ده‌توێته‌وه. شه‌پۆل ده‌ده‌ن و وه‌ک سه‌رخۆش به لادادێن، هه‌موو داناییان قووتدرا. ئینجا له ته‌نگانه‌یاندا هاواریان بۆ په‌روه‌ردگار كرد. ئه‌ویش له ناخۆشییه‌كانیان ده‌ربازی كردن. ڕه‌شه‌با هێدی ده‌كاته‌وه بۆ ئارامی، شه‌پۆڵه‌كانی بێده‌نگ ده‌بێت. دڵخۆش بوون، چونكه شه‌پۆله‌كان هێمن بوونه‌وه، گه‌یاندیانی به‌و به‌نده‌ره‌ی ده‌یانویست. سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن بۆ میهره‌بانیه‌كه‌ی. بۆ كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بۆ ئاده‌میزادان.