زەبوورەکان 17:107-22
زەبوورەکان 17:107-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
گێله‌كان له ڕێگای یاخیبوونیان و له گوناهه‌كانیان تووشی ناخۆشی ده‌بن. قێزیان له هه‌موو خواردنێک بووه‌وه. له ده‌روازه‌كانی مه‌رگ نزیک بوونه‌وه. ئینجا له ته‌نگانه‌یاندا هاواریان كرد بۆ په‌روه‌ردگار. ئه‌ویش له ناخۆشییه‌كانیان ڕزگاری كردن. وشه‌ی خۆی نارد و چاكی كردنه‌وه. له فه‌وتان ده‌ربازی كردن. ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن بۆ میهره‌بانیه‌كه‌ی، بۆ كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بۆ ئاده‌میزادان. با قوربانیی سوپاسگوزاری پێشكه‌ش بكه‌ن. به په‌سنیه‌وه كرده‌وه‌كانی بژمێرن.
زەبوورەکان 17:107-22 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەندێک بوونە گێل لە ڕێگای یاخیبوونیان و لە گوناهەکانیان تووشی ناخۆشی دەبن. قێزیان لە هەموو خواردنێک بووەوە، لە دەروازەکانی مەرگ نزیک بوونەوە. ئینجا لە تەنگانەیاندا هاواریان بۆ یەزدان کرد، ئەویش لە ناخۆشییەکانیان ڕزگاری کردن. فەرمایشتی خۆی نارد و چاکی کردنەوە، لە فەوتان دەربازی کردن. با ئەوان ستایشی یەزدان بکەن بۆ خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی، بۆ کارە سەرسوڕهێنەرەکانی بۆ ئادەمیزاد، با قوربانی سوپاسگوزاری بکەن، بە هەلهەلەوە باسی کردارەکانی بکەن.