زەبوورەکان 32:106-48
زەبوورەکان 32:106-48 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
لەلای مێرگی مەریبا یەزدانیان تووڕە کرد و مو‌سا بەهۆی ئەوانە کەوتە ناخۆشی، چونکە کاتێک ئەوان لە ڕۆحی خودا یاخیبوون، قسەی ناشایستەش لە دەمی مو‌سا دەرچوو. گەلەکانیان لەناونەبرد، وەک یەزدان فەرمانی پێ کردبوون، بەڵکو لەگەڵ نەتەوەکان تێکەڵاو بوون، فێری نەریتەکانیان بوون. بتەکانی ئەوانیان پەرست و بوو بە دا‌و بۆیان. کوڕ و کچانی خۆیان بۆ بتەکان سەربڕی. خوێنێکی بێ‌تاوانیان ڕشت، خوێنی کوڕ و کچەکانیان، ئەوانەی بۆ بتەکانی کەنعان سەریان بڕین، زەوی پیس بوو بە خوێن. گڵاو بوون بە کردەوەکانیان، داوێنپیس بوون بە کارەکانیان. لەبەر ئەوە تووڕەیی یەزدان بەسەر گەلەکەیدا جۆشا، قێزی لە میراتەکەی بووەوە. ژێردەستەی نەتەوەکانی کردن، ناحەزانیان بەسەریاندا زاڵبوون، دوژمنەکانیان تەنگیان پێ هەڵچنین، زەلیلی ژێر دەستیان بوون. زۆر جار دەربازی کردن، بەڵام بە ئەنقەست یاخیبوون، داڕووخان بە گوناهەکانیان. بەڵام لە تەنگانەیاندا ئاوڕی لێ دانەوە، کە گوێی لە دەنگی هاواریان بوو. لە پێناوی ئەوان پەیمانی خۆی هێنایەوە یاد، بەگوێرەی گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی پاشگەز بووەوە. وای کرد ئەوانەی بە دیل گرتوویانن، سکیان پێیان بسووتێت. ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، ڕزگارمان بکە، لەنێو نەتەوەکان کۆمان بکەرەوە، بۆ ئەوەی ستایشی ناوی پیرۆزی تۆ بکەین و شانازی بە ستایشکردنی تۆوە بکەین. ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، لە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە.
زەبوورەکان 32:106-48 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له لای ئاوی مه‌ریبا تووڕه‌یان كرد، موشێ به‌هۆی ئه‌وانه‌وه بوو كه‌وته ناخۆشی. چونكه ڕووحیان تاڵ كرد. زاری خۆی لێیان نه‌گرت. نه‌ته‌وه‌كانیان له‌ناونه‌برد، وه‌ک په‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێكردبوون. به‌ڵكو تێكه‌ڵی نه‌ته‌وه‌كان بوون و فێری كرده‌وه‌كانیان بوون. بته‌كانی ئه‌وانیان په‌رست و بوو به دا‌و بۆیان. ڕۆڵه‌كانی خۆیان سه‌ربڕی بۆ بته‌كان. خوێنێكی بێگه‌ردیان ڕشت. خوێنی كوڕ و كچه‌كانیان. ئه‌وانه‌ی بۆ بته‌كانی كه‌نعان سه‌ریان بڕین، زه‌وی گڵاو بوو به خوێن. گڵاو بوون به كرده‌وه‌كانیان. داوێنپیس بوون به كاره‌كانیان. تووڕه‌یی په‌روه‌ردگار له گه‌له‌كه‌ی جۆشا. ڕقی له میراته‌كه‌ی بووه‌وه. ژێرده‌ستی نه‌ته‌وه‌كانی كردن. ناحه‌زانیان به‌سه‌ریاندا زاڵبوون. دوژمنه‌كانیان ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنین. زه‌لیلی ژێر ده‌ستیان بوون. زۆر جار ده‌ربازی كردن، به‌ڵام یاخیبوون به ڕاوێژه‌كانیان. داڕووخان به گوناهه‌كانیان. له ته‌نگانه‌یان ئاوڕی لێدانه‌وه. كه گوێی له ده‌نگی هاواریان بوو. په‌یمانی خۆی بۆیان هێنایه‌وه یاد. به‌گوێره‌ی گه‌وره‌یی میهره‌بانیه‌كه‌ی پاشگه‌ز بووه‌وه. وایكرد ئه‌وانه‌ی به دیل گرتوویانن. دڵیان پێیان بسووتێت. ئه‌ی په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندمان، ڕزگارمان بكه. له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان كۆمان بكه‌وه، تاكو دانبنێین به ناوی پارسا‌ی تۆ، شانازی به ستایشكردنی تۆ بكه‌ین. پیرۆزه په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی ئیسڕائیل، له ئه‌زه‌له‌وه تا جاویدانی. با هه‌موو گه‌ل بڵێن: “ئامین”. هه‌لیلویا.