زەبوورەکان 3:104-8 - بەراوردکردنی هەموو وەشەنەکان
زەبوورەکان 3:104-8 KSS (كوردی سۆرانی ستاندهرد)
وەک کاریتە بەیتوونەکەت لەسەر ئاو داناوە. هەوری ئاسمانت کردووەتە گالیسکەت، بەسەر باڵی باوە دەڕۆیت. بایەکانت کردووەتە فریشتەکانت، بڵێسەی ئاگر خزمەتکارانت. زەویت لەسەر بناغەی خۆی دامەزراندووە، هەتاهەتایە نالەقێت. تۆ وەک کراس زەویت بە دەریای قووڵ داپۆشی، لەسەر چیاکان ئاوەکان ڕادەوەستن. بەڵام لە سەرزەنشتی تۆ ئاوەکان هەڵاتن، لە گرمەی دەنگی تۆ بە ترسەوە ڕایانکرد، بەسەر چیاکان کەوتن و شۆڕ بوونەوە ناو دۆڵەکان، بۆ ئەو شوێنەی تۆ بۆت دامەزراندبوون.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 104 KSS