لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 21:104-35

زەبوورەکان 21:104-35 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

بەچکە شێر بۆ نێچیر دەنەڕێنن، بۆ داواکردنی خواردنیان لە خودا. کە ڕۆژ هەڵدێت دەکشێنەوە، لەناو لانەکانیان خۆیان مات دەکەن. مرۆڤ دەچێت بۆ ئیشوکاری، بۆ ڕەنجکێشییەکەی هەتا ئێوارە. ئەی یەزدان، کردەوەکانت چەندە زۆرن! هەموویت بە دانایی دروستکردووە، زەوی پڕە لە دەستکردی تۆ. ئەم دەریا گەورە و فراوانە، کە بێشومار گیانداری گەورە و بچووکی تێدا جمەی دێت. لەوێ کەشتییەکان دەڕۆن، لیڤیاتان، ئەمەی خۆت بەدیت هێناوە بۆ ئەوەی یاری تێدا بکات. ئەمانە هەمووی چاویان لە تۆیە، بۆ ئەوەی لە کاتی خۆی خواردنیان بدەیتێ، پێیان دەدەیت و وەریدەگرن، دەستت دەکەیتەوە تێر چاکە دەبن. ڕوو وەردەگێڕیت، دەتۆقن، هەناسەیان لێ دەبڕیت، دەمرن، دەگەڕێنەوە بۆ خۆڵی خۆیان. کاتێک ڕۆحی خۆت دەنێریت، ئەوان بەدیدەهێنرێن، ڕووی زەوی نوێ دەکەیتەوە. با شکۆی یەزدان هەتاهەتایە بەردەوام بێت، با یەزدان بە کارەکانی خۆی دڵخۆش بێت. ئەوەی سەیری زەوی دەکات، لەرز دەیگرێت، دەست دەداتە چیاکان، دووکەڵ دەکەن. بە درێژایی ژیانم گۆرانی بۆ یەزدان دەڵێم، تاکو ماوم سروود بۆ خودای خۆم دەڵێم. با بیرکردنەوەم شیرین بێت لەلای، منیش بە یەزدان دڵخۆش دەبم. بەڵام با گوناهباران لەسەر زەوی دواییان ببڕێتەوە، با بەدکاران ئیتر نەمێنن.

زەبوورەکان 21:104-35 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

به‌چكه‌ شێر بۆ نێچیر ده‌نه‌ڕێنن، بۆ داواكردنی خواردنیان له‌ خودا. كه‌ خۆر هه‌ڵدێت ده‌كشێنه‌وه‌. له‌نێو لانه‌كانیان خۆیان مات ده‌كه‌ن. مرۆڤ ده‌رده‌چێت بۆ ئیش و كاری، بۆ ڕه‌نجكێشیه‌كه‌ی تاكو ئێواره‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كرده‌وه‌كانت چه‌ند مه‌زنن! هه‌موویت به‌ دانایی دروستكردووه‌. زه‌وی پڕه‌ له‌ ده‌ستكردی تۆ. ئه‌م ده‌ریا گه‌وره‌ و فراوانه‌. كه‌ بێشومار گیانداری گه‌وره‌ و بچووكی تێدا جمه‌ی دێت. له‌وێ‌ كه‌شتییه‌كان ڕێ ده‌كه‌ن. لیڤیاتان. ئه‌مه‌ت ئافراندووه‌ تا یاری تێدا بكات. ئه‌مانه‌ هه‌مووی چاویان له‌ تۆیه‌. تا له‌ كاتی خۆی خواردنیان بده‌یتێ. پێیان ده‌ده‌یت و ده‌یقۆزنه‌وه‌. ده‌ستت ده‌كه‌یته‌وه‌ تێر چاكه‌ ده‌بن. ڕوو وه‌رده‌گێڕیت، ده‌تۆقن. هه‌ناسه‌یان لێده‌بڕیت و ده‌مرن، ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ گڵی خۆیان. كاتێ ڕووحی خۆت ده‌نێریت، ئافریده‌ ده‌بن‌. ڕووی زه‌وی نوێ‌ ده‌كه‌یته‌وه‌‌. با شكۆی په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت. با په‌روه‌ردگار به‌ كاره‌كانی خۆی دڵخۆش بێت. ئه‌وه‌ی سه‌یری زه‌وی ده‌كات، له‌رز ده‌یگرێت. ده‌ستت ده‌داته‌ چیاكان. دووكه‌ڵ ده‌كه‌ن. به‌ درێژایی ژیانم گۆرانی بۆ په‌روه‌ردگار ده‌ڵێم. تاكو ماوم په‌سنی بۆ خوداوه‌ندم ده‌ڵێم. با سروودم شیرین بێت له‌ لای. منیش به‌ په‌روه‌ردگار دڵخۆش ده‌بم. با گوناهباران له‌سه‌ر زه‌وی دواییان ببڕێته‌وه‌. با به‌دكاران ئیتر نه‌مێنن. ئه‌ی گیانی من. ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌. هه‌لیلویا.