زەبوورەکان 2:103-7
زەبوورەکان 2:103-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی گیانی من. ستایشی په‌روه‌ردگار بكه. هه‌موو چاكه‌كانی له بیر مه‌كه. ئه‌وه‌ی له هه‌موو گوناهێكت خۆشده‌بێت. له هه‌موو نه‌خۆشییه‌ک چاكت ده‌كاته‌وه. ئه‌وه‌ی ژیانت له گۆڕ ده‌كڕێته‌وه. ئه‌وه‌ی میهره‌بانی و به‌زه‌یی ده‌كاته تاجی سه‌رت. ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نت تێر ده‌كات به چاكه، تاكو گه‌نجێتیت وه‌ک هه‌ڵۆ نوێ ببێته‌وه. په‌روه‌ردگار دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام ده‌دات. دادوه‌ری ده‌كات بۆ هه‌موو چه‌وساوه‌كان. ڕێگای خۆی به موشێ ناساند، كرده‌وه‌كانی به نه‌وه‌كانی ئیسڕائیل.
زەبوورەکان 2:103-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە، هیچ چاکەیەکی لەبیر مەکە: ئەوەی لە هەموو گوناهێکت خۆشدەبێت، لە هەموو نەخۆشییەک چاکت دەکاتەوە، ئەوەی ژیانت لە گۆڕ دەکڕێتەوە، خۆشەویستی نەگۆڕ و بەزەیی دەکاتە تاجی سەرت، ئەوەی تەمەنت تێر دەکات بە چاکە، تاکو گەنجییەتیت وەک هەڵۆ نوێ ببێتەوە. یەزدان ڕاستودروستی ئەنجام دەدات، دادپەروەری بۆ هەموو چەوساوەکان. ڕێگای خۆی بە مو‌سا ناساند، کردارەکانی بە نەوەکانی ئیسرائیل