زەبوورەکان 13:103-16
زەبوورەکان 13:103-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
وه‌ک باوک چۆن به‌زه‌یی به ڕۆڵه‌كانیدا دێته‌وه، په‌روه‌ردگاریش ئاوا به‌زه‌یی به‌وانه دێته‌وه كه لێی ده‌ترسن. چونكه ده‌زانێت چۆن پێكهێنراوین، له‌بیریه‌تی كه ئێمه گڵین. مرۆڤ ڕۆژگاری ژیانی وه‌ک گیا وایه. وه‌ک گوڵی نێو كێڵگه گوڵ ده‌كات. چونكه بایه‌ک به‌سه‌ریدا هه‌ڵبكات، نامێنێت. ئاسه‌واریشی دیار نابێت.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 103 بخوێنەوەزەبوورەکان 13:103-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
وەک باوک چۆن بەزەیی بە منداڵەکانیدا دێتەوە، یەزدانیش ئاوا بەزەیی بەوانەدا دێتەوە کە لێی دەترسن، چونکە دەزانێت ئێمە چۆن پێکهێنراوین، لەبیریەتی کە ئێمە خۆڵین. مرۆڤ ڕۆژگاری ژیانی وەک گیا وایە، وەک گوڵی ناو کێڵگە گوڵ دەکات، بایەک بەسەریدا هەڵبکات، ئیتر نامێنێت، ئاسەواریشی دیار نابێت.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 103 بخوێنەوە