زەبوورەکان 2:10-6
زەبوورەکان 2:10-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌دكاران له لووتبه‌رزییان ڕاوی هه‌ژار ده‌كه‌ن. گرفتاری ئه‌و پیلانه‌یان ده‌كه‌ن كه بۆیان داده‌نێن. چونكه به‌دكار شانازی به هه‌وه‌سه‌كانی دڵییه‌وه ده‌كات، مرۆڤی چاوبرسی كفر ده‌كات و سووكایه‌تی به په‌روه‌ردگار ده‌كات. به‌دكار له لووتبه‌رزی خۆی ده‌ڵێ: “خودا سزام نادات”. هه‌موو بیر كردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه كه: “خودا نییه”. هه‌میشه ڕێگاكانی سه‌ركه‌وتووه. له حوكمه‌كانی خودا ناگات. دوژمنه‌كانی خۆی به هیچ ده‌زانێت. له دڵی خۆیدا وتی: “ناهه‌ژێم. سه‌رده‌م به سه‌رده‌م بێ گرفتم”.
زەبوورەکان 2:10-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەدکاران لە لووتبەرزییان ڕاوی هەژار دەکەن، گرفتاری ئەو پیلانەیان دەکەن کە بۆیان دادەنێن. کەسی بەدکار شانازی بە ئارەزووە خراپەکانی دڵییەوە دەکات، داوای بەرەکەت بۆ چاوبرسی دەکات و کفر بە یەزدان دەکات. بەدکار لە لووتبەرزی خۆی باکی بە یەزدان نییە، هەموو بیرکردنەوەی ئەوەیە کە: «خودا نییە.» هەمیشە ڕێگاکانی سەرکەوتووە، لە حوکمەکانی خودا ناگات، ناحەزەکانی خۆی بە هیچ دەزانێت. لە دڵی خۆیدا دەڵێت: «هیچ شتێک ناملەقێنێت، هەموو کاتێک دڵخۆش دەبم و هەرگیز تووشی بەڵا نابم.»