پەندەکانی سلێمان 24:6-29
پەندەکانی سلێمان 24:6-29 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆ ئەوەی لە ژنی بەدڕەوشت بتپارێزێت، لە زمانلووسی داوێنپیس. لە دڵەوە ئارەزووی جوانییەکەی مەکە، با بە برژانگەکانی نەتبات، چونکە ژنی لەشفرۆش وا دەکات پێویستیت بە نانێک بێت، بەڵام ژنی بەمێرد گیانی گرانبەهات ڕاودەکات. ئایا کەس دەتوانێت ئاگر لە باوەش بگرێت و جلەکانی نەسووتێت؟ یان بەسەر پشکۆدا بڕوات و پێیەکانی داغ نەبێت؟ ئاوایە ئەوەی بچێتە لای ژنی کەسێکی دیکە، هەرکەسێک دەستی لێ بدات بێ سزا نابێت.
هاوبەشی بکە
پەندەکانی سلێمان 6 بخوێنەوە