پەندەکانی سلێمان 1:4-4
پەندەکانی سلێمان 1:4-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی کوڕینە، گوێ لە تەمبێکردنی باوک بگرن، سەرنج بدەن بۆ زانینی تێگەیشتن. من شتی چاکتان فێر دەکەم، بۆیە فێرکردنەکانی من پشتگوێ مەخەن. کاتێک کوڕی باوکم بووم، ناسک و تاقانە لەلای دایکم، فێری دەکردم و پێی دەگوتم: «با دڵت لەسەر قسەی من بێت، ئەگەر فەرمانەکانم بپارێزیت، دەژیت.
هاوبەشی بکە
پەندەکانی سلێمان 4 بخوێنەوە