پەندەکانی سلێمان 16:31-25
پەندەکانی سلێمان 16:31-25 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە کێڵگەیەک ورد دەبێتەوە و دەیکڕێت، بە قازانجی دەستی ڕەزەمێوێک دەچێنێت. ناوقەدی توند دەبەستێت و بازووی لێ هەڵدەکات. دەبینێت بازرگانییەکەی چاکە، بە شەو چرای ناکوژێتەوە. خوری بە بازوویەوە دەئاڵێنێت و تەشی لەناو لەپیدایە. دەستەکانی بۆ کڵۆڵ دەکاتەوە و دەست درێژ دەکات بۆ نەداران. ترسی ماڵەکەی نییە لە بەفر، چونکە هەموو ماڵەکەی بەرگی ئاڵیان لەبەردایە. چەرچەف بۆ نوێنەکەی دروستدەکات، کەتانی ناسک و ڕیسی ئەرخەوانی لەبەر دەکات. مێردی لە دەروازەکانی شاردا ناسراوە، لەوێ لەگەڵ پیرانی شارەکە دادەنیشێت. ژنەکە کراسی کەتان دروستدەکات و دەیفرۆشێت، پشتێن بۆ بازرگانان دابین دەکات. هێز و ڕێز بەرگی ئەون، پێدەکەنێت بۆ ڕۆژانی ئاییندە.
هاوبەشی بکە
پەندەکانی سلێمان 31 بخوێنەوە