پەندەکانی سلێمان 11:25-15
پەندەکانی سلێمان 11:25-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
سێوێکی زێڕە و لە زیو گیراوە، ئەو قسەیەی لە کاتی خۆیدا دەکرێت. وەک گوارەی زێڕە و خشڵی زێڕی بێگەردە، سەرزەنشتی دانا بۆ گوێی بیسەر. وەک ساردی بەفرە لە ڕۆژی دروێنەدا، نوێنەری دەستپاک بۆ ئەوانەی دەینێرن، دڵی گەورەکانی فێنک دەکاتەوە. هەور و بای بێ بارانە، ئەوەی شانازی بە دیاری بکات و نەیبەخشێت. بە نەسرەوتن فەرمانڕەوا قایل دەکرێت، زمانی نەرمیش ئێسک دەشکێنێت.
هاوبەشی بکە
پەندەکانی سلێمان 25 بخوێنەوە