پەندەکانی سلێمان 1:24-6
پەندەکانی سلێمان 1:24-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئیرەیی بە پیاوخراپان مەبە، ئارەزوو مەکە لەگەڵیاندا بیت، چونکە دڵیان پیلانی زۆرداری دەکێشێت و لێوەکانیان باسی گرفتنانەوە دەکەن. بە دانایی ماڵ بنیاد دەنرێت، بە تێگەیشتنیش دەچەسپێت، بە زانیاریش ژوورەکان پڕ دەبن لە هەموو گەنجینەیەکی بە نرخ و جوان. پیاوی دانا بەتوانایە، کەسی زانا هێزی زیاد دەبێت. بێگومان بە ڕاوێژەوە شەڕ دەکەیت، سەرکەوتنیش بە زۆری ئامۆژگارانە.
هاوبەشی بکە
پەندەکانی سلێمان 24 بخوێنەوە