لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

پەندەکانی سلێمان 1:21-15

پەندەکانی سلێمان 1:21-15 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

دڵی پاشا لەناو دەستی یەزدان جۆگەی ئاوە، بۆ کوێ بیەوێت ئاراستەی دەکات. هەموو ڕێگاکانی مرۆڤ لەبەرچاوی خۆی ڕاستە، بەڵام یەزدان دڵەکان هەڵدەسەنگێنێت. کارکردن بە ڕاستودروستی و دادپەروەری لەلای یەزدان لە قوربانی سەربڕین پەسەندترە. چاوی بەفیز و دڵی لەخۆبایی، ئەمانە چرای بەدکارانن و گوناهن. بێگومان پلانی مرۆڤی تێکۆشەر بەرەو پڕییە، هەموو هەڵەشەییەکیش بەرەو نەبوونییە. کۆکردنەوەی سامان بە زمانی درۆ هەڵمە دەڕەوێتەوە و تەڵەی مردنە. زۆرداری بەدکارەکان ڕایاندەماڵێت، چونکە ڕەتیان کردەوە دادپەروەری بکەن. ڕێگای پیاوی تاوانبار خوارە، بەڵام کەسی پاک کرداری ڕاستە. باشترە لە گۆشەی سەربانێک نیشتەجێ بیت، نەک ماڵێکی هاوبەش لەگەڵ ژنێکی شەڕانی. کەسی بەدکار ئارەزووی خراپە دەکات، دراوسێکەی بەزەیی لێی نابینێت. بە سزادانی گاڵتەجاڕ ساویلکە دانا دەبێت، بە فێرکردنی داناش زانیاری وەردەگرێت. خودای ڕاستودروست سەرنج دەداتە ماڵی خراپەکار، خراپەکاران لە خراپە سەرەوژێر دەکات. ئەوەی گوێی خۆی لە هاواری هەژاران کەڕ بکات، ئەویش هاوار دەکات و وەڵام نادرێتەوە. دیاری بە نهێنی تووڕەیی سارد دەکاتەوە، بەرتیلی ناو باخەڵیش هەڵچوونی توند. ئەنجامدانی دادپەروەری دڵخۆشی ڕاستودروستانە، بەڵام تۆقاندنی بەدکارانە.